هه‌ڵبژاردنی ئێران ده‌ستی پێ كرد


ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هه‌ڵبژاردنی شگشتیی ئێران بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵات ده‌ستی پێ كرد و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌ چه‌ند شوێنێك سندووقی هه‌ڵبژاردن دانرا.

سه‌عات هه‌شتی به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (19ی ئایار/ مایۆ) ده‌رگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌ ڕووی ده‌نگده‌رانی ئێرانیدا كرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، ده‌نگ بده‌ن و ململانێكه‌ش له‌ نێوان حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێسته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیراهیم ڕه‌ئیسی ده‌بێت.

پێش چه‌ند ڕۆژێك، دوو كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات، یه‌كێكیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕه‌ئیسی و ئه‌وی تر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی روحانی كشانه‌وه‌.

وه‌ك له‌ ئاماره‌كانی ئێراندا هاتووه‌، 56 ملیۆن 410 هه‌زار كه‌س ده‌توانن به‌شداریی ده‌نگدان ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌.

ئه‌گه‌ره‌كانی مانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن رووحانی له‌ پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات به‌هێزه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن خومه‌ینی كوڕه‌زای دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گه‌یاند كه‌ پاڵپشتیی ده‌كات.

زۆربه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان بایكۆت كردووه‌ و داوایان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ نه‌كه‌ن.

ره‌وتی ریفۆرمخوازی ئێران كه‌ رێبه‌ره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌رن، بڕیاریان داوه‌ ده‌نگ به‌ ره‌وتی میانڕۆ بده‌ن كه‌ حه‌سه‌ن رووحانی رێبه‌ریی ده‌كات.



وشە - كوردۆ شابان


AM:11:02:19/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌