ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد و له دوای خۆی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ڕێچكه‌یه‌كی سیاسیی نوێی به‌جێ هێشت.
شۆڕش حاجی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ته‌له‌ڤزیۆنی ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌كه ڕای گه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (19ی ئایار/ مایۆ) سه‌عات هه‌شت، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه كۆچی دوایی كردووه.
نه‌وشیروان مسته‌فا 1944ز له سلێمانی له‌دایك بووه و هه‌ر له‌و شاره قۆناغه‌كانی خوێندنی تا دواناوه‌ندیی ته‌واو كردووه و له شاری به‌غدا كۆلێژی ته‌واو كردووه و له وڵاتی نه‌مسا ماسته‌ری خوێندووه.
سه‌ره‌تای كاری سیاسی له‌ناو پارتی دیموكراتیی كوردستان ده‌ست پێ كردووه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه و دواتر له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داده‌مه‌زرێنن و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ جێگری سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه بووه، پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زرێنێ و تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه بووه.
ئه‌و ڕێكخه‌ره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ بوو، نه‌خۆشیی هه‌بوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندان جار چووبووه بریتانیا بۆ چاره‌سه‌ر و دواجار گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و میدیاكانی گۆڕان ڕایان گه‌یاند ڕه‌وشی ته‌ندرووستیی نه‌وشیروان مسته‌فا جێگیره.
نه‌وشیروان مسته‌فا، خاوه‌نی چه‌ند كتێبێك بووه كه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسیی كوردستان بووه و تێیدا بۆچوونه‌كانی خۆی خستووه‌ته ڕوو له‌وانه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ وتار و نووسین كه بۆ بزووتنه‌وه‌كه بوونه‌ته به‌رنامه‌ی كار.
بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی ڕكابه‌ریشی له دوای خۆی جێ هێشتووه كه له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی كوردستاندا، دووه‌م هێزی سیاسی بوو له دوای پارتی دیموكراتی كوردستان و توانیان 25 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن.
دوو كوڕ و كچێكی به‌جێ هێشت به ناوه‌كانی: نما، چیا، چرا.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ، كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی كوردستانیشی به چاره‌سه‌رنه‌كراوی به‌جێ هێشت، له‌وانه كێشه‌ی په‌رله‌مان و ته‌واوی ته‌نگژه ناوخۆییه‌كانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له ته‌مه‌نی له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، پێش خۆی به چه‌ند مانگێك، خێزانه‌كه‌ی كۆچی كرد كه هاوخه‌باتی بووه له درێژه‌ی پرۆسه‌ی خه‌بات و ژیانیدا.