خوشكی ئه‌ندامێكی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، "گه‌لاوێژ عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا" كۆچی دوایی كرد، ناوبراو خوشی ئازاد جوندیانی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ، یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وی جه‌لیل خه‌یات، له شاری هه‌ولێر دابنرێت.
ئازاد جوندیانی، ڕۆژی نۆی شوبات/ فێبرایه‌ر به نامه‌یه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یاند.