له زانكۆیی "نۆرت وێستیرن"ی ئه‌مه‌ریكی له سكوڵی زانسته پزیشكیه‌كان، زانستخوازان بۆ یه‌كه‌م جار توانیان هێلكه‌دانی سێ ره‌هه‌ندی 3-D ئاژه‌ڵی تاقیگه‌یی مشك به‌رهه‌م بهێنن به هه‌موو پێكهاته راسته‌قینه‌كانی و له له‌شی مشكی نه‌زۆكدا بچێندرێت و له ئه‌نجامی جووتبوندا مشكه‌كان دووگیان بوون وه‌چه‌ی كامڵیان لێ بكه‌وێته‌وه.
ده‌زگایی میدیایی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی له 16 ئایار/ مایۆ، پشتراستی ئه‌و دۆزینه‌وه زانستییه‌ی به‌شیوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه و له زاری زانستخوازان خۆیانه‌وه بابه‌تكه باسی لێوه كرا، ئه‌م هه‌واڵه به یه‌كێك له گرنگترین هه‌واڵكانی ساڵ داده‌ندرێت له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خانمان به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه هیلكه‌دانه‌كانیان له‌ده‌ستداوه و له ئه‌یستا به كه‌سانی نه‌زۆك داده‌ندرین، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان له زانسته پزیشكیه‌كان جارێكی دێكه خه‌نده بۆ خانمانی نه‌زۆك ده‌گێرنه‌وه له چه‌ند ساڵی داهاتوو، ئه‌مه‌ش دوا به‌دوای سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی هێلكه‌دانی سێ ره‌هه‌ندی له ئاژه‌ڵی تاقیگه‌یی مشك و كه‌وتنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی كامڵی دوور له گرفتی ته‌ندروستی دێت.
توێژه‌ران گرنگی دۆزینه‌وه‌كه‌یان ته‌نها به‌وه گری ناده‌ن كه هێلكه‌دان جارێكی دیكه توانای دروست كردنی هێلكه‌و له پاشان پیتاندن و كه‌وتنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی ده‌بێت، به‌ڵكو باس له گرێنگی دووباره گێرانه‌وه‌ی رژێنه‌كانی ئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن ده‌كه‌ن كه رۆڵی یه‌كجار گرنگ ده‌بینن له هاوسه‌نگی ته‌ندروستی و دوورخستنه‌وه‌ی خانمان له نه‌خۆشیه باوه‌كانی ئێسك و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ وه‌كو وه‌ستانی له‌ناكاوی دڵ و هه‌روه‌ها ئیفلیجی مێشك.
زانستخوازان به په‌رۆشن و كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌دانی مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌رچه‌ند باس له به‌ربه‌ستی زیاتر ده‌كه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی تاقیگه‌یی مشك، به‌ڵام كاره‌كانیان له رابردوو له ئه‌یستادا ئه‌و هیوایه‌یان پێده‌به‌خشێت كه ئه‌و كاته‌ی ته‌كنیكی سێ ره‌هه‌ندی 3-D له به‌رهه‌م هێنانی ئێسك و كركراگه و ماسولكه به‌كارده‌هات به‌ڵام ئه‌وان توانیان هێلكه‌دانی ئاژه‌ڵی تاقیگه‌یی چاڵاكی لێ به‌رهه‌م بھێنن به هه‌مان شێوه به‌و ئاواته‌وه كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌دانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا/ تۆڵه فه‌ره‌ج