سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرسه‌نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن.
ئه‌مڕۆ شۆڕش حاجی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ته‌له‌ڤزیۆنی ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌كه ڕای گه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (19ی ئایار/ مایۆ) سه‌عات هه‌شت، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه كۆچی دوایی كردووه.