بارزانی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی به‌ بزوونه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌یاند

:: PM:02:45:19/05/2017 ‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا به‌هۆی مردنی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نووسیویه‌تی: بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. 

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

ئه‌مڕۆ شۆڕش حاجی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌كه‌ ڕای گه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (19ی ئایار/ مایۆ) سه‌عات هه‌شت، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.



وشە - تایبه‌ت