چه‌ندان منداڵ له‌كاتى له‌دایكبوونیان له نه‌خۆشخانه‌كاندا تووشى كه‌مئه‌ندامی دێن، به‌رپرسى ئاماری نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵانى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، سێ منداڵ به‌و شێوه‌یه كه‌مئه‌ندام بوون و به‌رپرسانى ته‌ندروستى هۆكاره‌كه بۆ "پاراستنى گیانى دایكه‌كه" ده‌گێڕنه‌وه.
كارۆخ سامى هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى هه‌ولێره و هاوسه‌ره‌كه‌ى له كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵانى هه‌ولێر منداڵى بووه، به‌ڵام پاش دوو مانگ له له‌دایكبوونه‌كه، پزیشك ئاگه‌دارى كردوونه‌ته‌وه كه ده‌ستێكى منداڵه‌كه‌یان ته‌واو نییه.
ئه‌و، به"وشه" ده‌ڵێ، "به‌داخه‌وه په‌رستیار و پزیشكه‌كان زۆر بێبه‌زه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تى دووگیان له كاتى منداڵبووندا ده‌كه‌ن، منداڵه‌كه زۆر ئازار ده‌ده‌ن تا ئاستێك زۆرجار منداڵه‌كه تووشى كه‌مئه‌ندامى ده‌بێت، ئه‌وه جگه له مه‌ترسى راسته‌قینه له‌سه‌ر ژیانى دایكه‌كه".
كه‌ژاڵ شاكر به‌ڕێوه‌به‌رى ئامار له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵان بۆ "وشه"ى ئاشكرا كرد، پار له كۆى 31 هه‌زار و 900 منداڵ كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له دایك بوون، سێ حاڵه‌تى كه‌مئه‌ندامى منداڵان تۆمار كراوه، ئه‌مساڵیش له كۆى دوو هه‌زار و 800 له‌دایكبوون، دوو حاڵه‌تى تر تۆمار كراوه.
روونى كرده‌وه، "زۆرجار به‌هۆى ڕاكێشانى ده‌ست و قاچى منداڵه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكان و یاریده‌ده‌ره‌كانى پزیشكى ئازارى پێ ده‌گات و ده‌بێت تا ماوه‌ى ساڵێك ڕاهێنانى سروشتى پێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست و قاچى بكه‌وێته‌وه جووڵه و كار بكات".
لاى خۆیه‌وه مه‌هاباد عه‌لى پزیشكی پسپۆڕی له‌دایكبوونى منداڵ و سه‌رۆكى به‌شى منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵانى هه‌ولێر، بۆ "وشه"ى ئاماژه پێ دا، "روودانى ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌گمه‌نن و زۆرجار هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه دایكه‌كه قه‌ڵه‌وه یان كاتى له دایكبوونى منداڵه‌كه له واده‌ى خۆى دوا كه‌وتووه و گه‌یشتووه‌ته 41 هه‌فته، یان دایكه‌كه شه‌كره‌ى هه‌یه، ئه‌وانه هۆى سه‌ره‌كین".
ئه‌و ده‌ڵێ، "هه‌ندێك جار به‌هۆى نهجووڵانى دایكه‌كه له ماڵه‌وه كێشى منداڵه‌كه ده‌گاته چوار كیلۆ كه خۆى كێشى ئاسایى دوو كیلۆ و نیو تا سێ كیلۆیه، ئه‌مه‌ش گرفت دروست ده‌كات له‌كاتى له‌دایكبووندا و به ئه‌سته‌م منداڵه‌كه دێته ده‌ره‌وه و ناچارین ڕایكێشین".
زیاتر ده‌ڵێ، "له زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووش ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بینرێ و لاى ئێمه‌ش له كۆى گشتیى منداڵبوونهكاندا به ڕێژه‌ى 2% تا 5% ئه‌م حاڵه‌تانه ڕوو ده‌ده‌ن".
به‌رپرسى به‌شى منداڵبوون له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا ره‌تى ده‌كاته‌وه، كهمئهندامبوونى منداڵان له‌كاتى له‌دایكبووندا، پێوه‌ندى به پزیشك و شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتكردنی له‌گه‌ڵ دایك و منداڵه‌كه‌وه هه‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێ، "گرفته‌كه له دایكه‌كه‌یه نه‌ك پزیشكه‌كه".
روونى ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا منداڵه‌كه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، یان دایكه‌كه ده‌خنكێ یان منداڵه‌كه له‌بار ده‌چێت، بۆیه ناچارین منداڵه‌كه ڕابكێشین و هه‌ندێ جاریش له جیاتى پێیه‌كانى كه زۆر ئاسانتره بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ى منداڵ، ئه‌وه سه‌رى منداڵه‌كه دێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له كاتى ڕاكێشاندا شانه‌كانى یان ده‌ستى ئازارى پێ بگات و ده‌ماره‌كانى لاواز بێت یان بپسێت".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ڕێنوێنیى تایبه‌ت هه‌یه بۆ پزیشكانى تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره و یاریدهدرانى پزیشكى كه له‌كاتى منداڵبوونى سروشتی‌دا له هۆڵه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى، ڕه‌چاوى بارى سایكۆلۆژى دایكه‌كه بكه‌ن و تا بكرێ به نه‌رمونیانى منداڵبوونه‌كه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌گه‌ر دایكه‌كه داواى كه‌سێكى نزیكى خۆیشى كرد له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵى بێت ئه‌وه ئاسایییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌سه ئافره‌ت بێت.
وشه/ هه‌ولێر- هێمن ڕه‌فیق