دوو هونه‌رمه‌ندى باكور له‌ دهۆك زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان ئه‌نجام دا


شه‌وى رابردوو، له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانى ئه‌نجامدانى زه‌ماوه‌ند له‌ شارۆكه‌ى زاخۆ، دوو هونه‌رمه‌ندى ناسراوى باكورى كوردستان به‌ ناوه‌كانى "یلماز ئایان و گوڵان رۆز" زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان ئه‌نجام دا.
ئازاد حسێن هاورێیى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ "وشه‌"ى گوت،  شه‌وى رابردوو 18/19 ئایار/مایۆ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى باكورى كوردستان "یلماز ئایان" و "گولان رۆز" زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانى ئه‌نجامدانى زه‌ماوه‌ند له‌ شارۆكه‌ى زاخۆ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ند و كه‌س و كار و هاورێێى خۆیان زامه‌وه‌نه‌كه‌ ئه‌نجام دا.
زیاتر گوتی، وێڕاى ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ خه‌لكى باكورى كوردستانن به‌لامَ ماوه‌یه‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ شارۆكه‌ى زاخۆ نیشته‌جێبوون و له‌وێ ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

به‌پێى قسه‌كانى ئازاد ئه‌و هه‌ردوو هونه‌رمه‌نده‌ به‌شێكى زۆرى ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌ گۆرانیه‌كان به‌رێوه‌بردووه‌ و خه‌لكانێكى زۆر ئاماده‌بوون.

زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆرى


وشە - كوردۆ شابان


PM:05:19:19/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 5123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌