گوندێكی بڕازیلی، كچه‌كانیان تووشی قه‌یرانی شوونه‌كردن بوون، زیاتر له 600 كچی عازه‌بیان هه‌یه كه ته‌مه‌نیان له 20 بۆ 35 ساڵه و ده‌خوازن شوو بكه‌ن، به‌ڵام كه‌س نییه هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا بكات.
خانمانی ئه‌و گونده، داوای هاوكاری ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن و كه‌س نایه‌ت بیانخوازێت و ماڵێك بۆ خۆیان دامه‌زرێنن.
گوندی "نوفا دی كۆردیێرۆ" به‌هۆی ئه‌و یاسا توندانه‌ی هه‌یانه كه بریتییه له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر كوڕێك كه ته‌مه‌نی ده‌گاته 18 ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی ئیش بكات، تووشی ئه‌م قه‌یرانه بوون، چونكه كه ده‌ڕۆن، ئیتر جارێكی تر بۆ گونده‌كه‌یان ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و پیاوانه‌ی له گونده‌كه‌دا ماون، ته‌نیا ئه‌وانه‌ن كه هاوسه‌رگیرییان كردووه.