بەم جۆرە كافایین بخۆی دەتكوژێ

:: PM:12:21:20/05/2017 ‌

بە پێی راپۆرتی پۆلیس، هەرزەكارێكی ئەمەریكی مانگی رابردوو دوای ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر كافایینی لە ماوەیەكی كەمدا خواردەوە، كۆچی دوایی كرد.

داڤێز ئەلینی 16 ساڵان، دوای ئەوەی رێژەیەكی زۆر كافایینی خواردەوە، دوا هەناسەكانی لە قوتابخانەكەی بوو لە ویلایەتی ساوس كارۆلاینا.

داڤێز دوای ئەوەی كووپێك قاوەی خواردووەتەوە و دواتر دوو شووشەی گەورە ماونتین فیۆی خواردووەتەوە، دانەیەكی تریشی لە خواردنەوەی وزەبەخش لە كافایین خواردووە و هەموو ئەوانەی لە ماوەی دوو سەعاتدا كردووە.

پزیشكان ئاماژەیان بەوە كردووە، هۆی مردنی داڤێز ئەوەیە كە كەموكورتی كەوتووەتە لێدانەكانی دڵیەوە، ئەوەیش بە هۆی ئەو ڕێژە زۆرەی كافایینەوە بووە كە خواردوویەتییەوە.

گاری واتس پۆلیسی ناوچەی ریچلاند ئاماژەی بەوە كردووە: هۆی مردنی ئەو كەسە، ئەوە نییە كە ڕێژەیەكی زۆر كافایینی خواردووەتەوە، ئێمە ناڵێین خواردنەوەی ڕێژەیەكی زۆر كافایین هۆكار بووە، بەڵكو رێگە و شێوازی خواردنەكەی بەو ماوە كەمە هۆكاری مردنی بووە. 
ئاماژەی بەوە كردووە دوای توێكاری بۆ جەستەی كراوە، هیچ ئاماژەیەك نەبووە كە لە دڵیدا كێشەی هەبووبێت.

پزیشكان ئاماژەیان بەوە كردووە، زیاتر لە 470 ملیگرام كافایین لەو سێ خواردنەوەیەدا هەبووە كە داڤێز خواردوویەتییەوە.

سەرچاوە/ سۆمەرییە نیوز



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د