چین جۆرێكی تری مۆبایلی mi دەخاتە بازاڕەوە

:: PM:03:57:20/05/2017 ‌

دوای خستنەڕووی سەركەوتووانەی مۆبایلی mi6 لە بازاڕەكانی ئاسیا، جۆرە مۆبایلێكی تر بە ناوی می ماكس شیائومی "mi max 2 xiaomi" بڕیارە بخرێتە بازاڕەكانەوە. 

كۆمپانیای شیائومی كە كۆمپانیایەكی چینییە لە چەند ساڵی رابردوودا توانیویەتی بەرهەمی بە كوالێتی و بە نرخی گونجاو بخاتە بازاڕەوە و یەكێك لە نوێترین ئەو بەرهەمانەشی بریتی بووە لە mi6 . لە كامێرای مۆبایلەكە هەمان لێنز بەكار هاتووە كە لە ئایفۆندا بەكار هێنراوە و بە نرخی ٣٦٠ دۆلار لە بازاڕەكانی ئاسیا دەفرۆشرێت.

ئێستە كۆمپانیاكە خوازیاری ئەوەیە جۆرێكی تر لە مۆبایل بخاتە بازاڕەوە كە قەبارەی گەورەتر بێت، ئەو مۆبایلە نوێیە خاوەنی پاترییەكی گەورەیە بە توانای پێنج هەزار میلی ئەمپێر و بە گەورەترین مۆبایلی زیرەكی دنیا هەژمار دەكرێت كە لە ساڵی ٢٠١٧دا بەرهەم دەهێنرێت.

 پێشبینی دەكرێت لە ئەوروپا و ئەمەریكاش ئەو جۆرە مۆبایلە كە كۆمپانیایەكی چینی بەرهەمی دەهێنێت لایەنگرێكی زۆری هەبێت.

نرخی ئەو مۆبایلە نوێیە لە جۆرەكەی پێشوو هەرزانترە و لە دوو مۆدێلی جیاوازدا دەخرێتە روو.



وشە - سلێمان تاشان