ئەگەر شووتی بەم جۆرە بوو مەیخۆ

:: PM:04:30:20/05/2017 ‌


سەرەڕای رەنگە جوان و تامە خۆش و بەلەزەتەكەی، شووتی سوودگەلێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر هەر شووتییەك لە ناوەوە شەقی بردبوو، نابێ بخورێت.

شووتی تەندروستیی دڵ باش دەكات و سووڕی خوێن كاراتر دەكات، میزكردن ئاسان دەكات و بۆ تەندروستیی باری سێكسیی مرۆڤیش سوودگەلێكی هەیە.

شووتی كە بە ڤیتامینەكانی ئەی و سی و كانزاكان پڕە، وەك پۆتاسیۆم و فۆفسفۆڕ و مەگنیسیۆم و كالسیۆم، بەڵام هۆشداری ئەوە دەدرێت كە جۆرێكی شووتی نەخورێت.

ئەو شووتییانەی لە ناوەوە شەق و درزیان تێدایە، نابێ بخورێن، چونكە ئەمە واتەی ئەوە دەدات بە كەرەستەی كیمیایی گەشەی كردووە و پێ گەیشتووە، لە وردەكاریی بەرئەنجامی تێگەیشتن لەو شەقانە دەركەوتووە كە ئەوە بە ئەنجامی ماددەی كیمیایی (chlorfenuron) وای بەسەر هاتووە، كە بەكار دێت بۆ ئەوەی گەشەكردنی خێرا بكرێت، ئەو كاتەی دەچێتە نێو جەستەی مرۆڤەوە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دێنێتە ئاراوە، بەدەر لەوە دەبێتە هۆی چەندان كێشەی تەندروستیی تر.

ئەوەی جێی سەرنجە، وێڕای خراپیی ئەو دەرمانە و قەدەغەكردنی، بەڵام لە وڵاتی چین ئێستەیش بۆ گەشەكردن و گەورەكردنی شووتی بەكار دێت.


 





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د