له كاتی پێشوازیكردنی شای سعوودیه (شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز) له دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر له فڕۆكه‌خانه و له كاتی خواردنه‌وه‌ی قاوه، شا سه‌لمان كولتوورێكی عه‌ره‌بی بۆ تڕه‌مپ روون كرده‌وه.
دوێنێ شا سه‌لمان له ریازی پایته‌ختی سعوودیه و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌لیك خالی، پێشوازی له دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد، له كاتی مانه‌وه‌یان له فڕۆكه‌خانه بۆ پشوو و هه‌ندێ باس و كاتی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی عه‌ره‌بی، شا سه‌لمان چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ فنجانی قاوه‌ی عه‌ره‌بی له دوای خواردنه‌وه‌ی قاوه‌كه بۆ تڕه‌مپ روون كرده‌وه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر فنجانه‌كه بجووڵێنێته‌وه و له‌ره‌ی پێ بكه‌یت، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كۆتات پێ هێناوه و قاوه‌ی تر ناخۆیته‌وه، ئه‌وه‌یش به پێی دابوته‌ریت و كولتووری وڵاتانی عه‌ره‌بی و سعوودیه.
بۆ زانین، ئێواره‌ی هه‌ینیی رابردوو، تڕه‌مپ به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی 33 گه‌یشته سعوودیه كه كۆنگره‌كه له ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێ.
سه‌رچاوه/عه‌جیب نێت