کارەبای کوردستان ئێستە بە خراپترین دۆخی
خۆیدا تێدەپەڕێت و هاووڵاتییان شەوانە لە یەکی
شەوەوە تا سێ بۆ چواری بهرهبهیان هیچ کارەبایەکیان نییە. بەڕێوەبەری گشتيی کارەبا دەڵێ،
لەوە زیاتریان لە توانادا نییە و چاوەڕوان دەکات لەگەڵ هەڵکشانی پلەی گەرما، لە
رەمەزاندا سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانيی کەمتر بێتهوه.
بەپێی رێکەوتنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا و
موەلیدە ئەهلییەکان, تا دەستپێکی مانگی رەمەزان /ههفتهی داهاتوو/ موەلیدەکان لە 12ی نیوەڕۆ تا 17:00 ئەگەر کارەبای نیشتیمانی
نەبوو، کارەبا دهدەن بە هاووڵاتيیان و دواتر لە سەعات 19:00 تا یەکی شەو,
دەبێت بۆشایی کارەبای نیشتیمانی پڕ بکەنەوە. بەڕێوەبەری موەلیدە ئەهلییەکان دووپاتی دهكاتهوه كه سەعاتێکی دیاریکراو نییە بۆ موەلیدەکان و تەنیا لەو
ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە, بۆشایی کارەبای نیشتیمانی پڕ دەکەنەوە.
لە دوای بڕینی موەلیدە لە سەعات یەک تا چواریبهرهبەیانی کارەبای نیشتیمانی نییە و زۆربەی خەڵک بە ڕۆژ لە
کاردان و شەوان بۆ پشوو بهكار دێنن، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارەباوە شەوبێدارن. حوسێن محەمەد
قادر بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر, بۆ "وشە" ئاماژە بەوە دەدات كه لەو سەعاتانەدا پلەکانی گەرما ئەوەندە بەرز
نییە کە خەڵک نەتوانێت خۆی لەبەر گهرما بگرێت و پێداگری لەسەر ئەو پلانە دەکات کە ئێستا وەک
خشتەی پێدانی کارەبا لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی لێدوانی حوسێن محەمەد قادر "ئێستە
ئەگەر گرفتی تەکنیکی نەبێت, بەشێوەی مامناوەند رۆژانە 11 سهعات کارەبای نیشتمانيی
دەدرێت بە هاووڵاتيیان، هەندێک رۆژ 14سەعات و هەندێک رۆژ حەوت بۆ
هەشت سەعات کارەبای نیشتیمانی دەدرێت, ووه گشتیی ئەگەر لە هەفتەیەکدا سەعاتەکان کۆ بکرێنەوە و دابەشی
حەوت رۆژەکەی بکەین، دەکاتە رۆژانە نزیکەی 11 کاتژمێر
کارەبا".
كوردستان له بهرههمهێنانی كارهبادا پشت
به وێستگهی گازی و دوو بهنداوی كارۆئاوی دوكان و دهربهندیخان دهبهستێ، له
26 ساڵی رابردوودا دهیان ملیار دۆلار لهو كهرتهدا خهرج كراوه، بهڵام
هاووڵاتییان ههرگیز 24 سهعات كارهبایان بهخۆیانهوه نهبینیووه.
سەمیر محەمەد، فەرمانبەری حکوومەت له ههولێر، بە"وشە"ی
رادەگەیەنێت، بە ڕۆژ کاتێک لە دەوامین کارەبای نیشتیمانیمان پێ دەدرێت و شەوانیش
لە دوای یەکی شەوەوە، کاتێک موەلیدەکان
دەگوژێننەوە لەبری پشوودان باوەشێنی منداڵەکەم دەکەم تا ئەوکاتەی کارەبای نیشتمانی
دێتەوە، ئەوە وای کردووە رۆژانە لەکاتی دەوامکردندا بەهۆی کەمخەوی نەتوانم
ئەرکەکانم بەجێ بگەیەنم.
له بهرامبهردا بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر ئاوی دڵنیایی بە دەستی هاووڵاتيیاندا
دەکات و دەڵێ، "ئەگەر بمانتوانیبا لە سهعات یەکی شەوەوە تا بەیانی کارەبای نیشتمانی بدەین, ئەوەمان
دەکرد, بهڵام ئەو بڕە کارەبایەیش کە هەیە، لە هیچ کاتێکدا ناتوانێت
بەشی ئەوە بکات کە هەموو هەولێر لە کاردا بێت و بیریشمان لەو گرفاتانە کردووهتەوە کە شەوانە بەهۆی نەبوونی کارەبا بۆ خەڵک
درووست بووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو بڕە کارەبایەی پێمان دراوە، لەوە زیاترمان
لەتوانادا نییە".
پلەکانی گەرما رۆژ بەرۆژ بەرزتر دەبێتەوە و
هەفتەی داهاتوو مانگی رەمەزان دەست پێ دەکات و هاووڵاتيیان بەهۆی ئەوەی بە ڕۆژو
دەبن پێویستیان بە کارەبای زیاتر دەبێت, بڕیارە خشتەی نوێی کارەبا بۆ مانگی
رەمەزان دابنرێت.
قارەمان مەولود بهرپرسی مۆلیده ئههلییهكانی ههولێر بۆ "وشه"ئاشکرای دەکات كه چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت کارەبای نیشتیمانی لە
مانگی رەمەزاندا زیاد بکات و پاڵەپەستۆکە زیاتر دەخرێتە سەر موەلیدەکان، "ئێمە
هەوڵ دەدەین لە سهعات 11ی بەیانییەوە کارەبا بدەین بە هاووڵاتيیان تا
کاتی پارشێو بۆ ئەوەی لەو مانگەدا هاووڵاتيیان بەبێ کارەبا نەمێننەوە".
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر ئەگەری
کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی لە وەرزی گەرما و رەمەزاندا دەخاتە روو و دووپاتی
دەکاتەوە "لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری پلەی گەرما، بەکارهێنانی کارەبایش
لەلایەن هاووڵاتیيانەوە زیاد دەکات و ئەگەر بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد نەبێت،
کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە بۆ وەرزی گەرما".
بەو خشتەیەی بۆ ماوەی 10 رۆژ لەلایەن
بەڕێوەبەرایەتی
کارەبا و موەلیدە ئەهلییەکان دروست کراوە, نرخی ئەمپێری موەلیدە لە دوای کۆتای
پلانەکە دەستنیشان دەکرێت. قارەمان روونی دەکاتەوە، دوای ئەوەی ئەو خشتەیە کۆتای
پێ هات، ئەو سەعاتانەی موەلیدە بۆ هاووڵاتيیان هەڵ کراوە دەخرێنە سەر یەک و پارەی
ئەمپێر دیاری دەکەین، بۆ هەژمارکردنی ئەو کاتژمێرانە پێوەری زیرەک بۆ زیاتر لە 90%ی
موەلیدەکان بەستراوە و سەعاتەکانی پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتيیان هەژمار دەکات و
دەتوانێ رێگە لە پابەند نەبوون و ساختەکاری بگرێت لە سەعاتەکانی پێدانی کارەبا.
زۆریەک لە هاوڵاتیان سکاڵای ئەوەیان هەیە کە
لەکاتی پابەند نەبوونی خاوەن موەلیدەکان بەو خشتانەی بۆیان داندراوە، کاتێک
پێوەندی بەو ژمارانەوە دەکەن کە بەڕێوەبەرایەتی موەلیدە ئەهلییەکان داویەتی بە هاووڵاتيیان،یا وهڵام نادهنهوه یاخۆ وەڵام دەدەنەوە و بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان ناکەن. لهوبارهیهوه قارهمان مەولود دڵنیایی دهدات و دەڵێ "ئەو ژمارانەی لەسەر وەسڵی پارەی موەلیدە هەیە
بۆ سکاڵایە و هەر هاووڵاتییەک پێوەندی پێوە کردن و بەدواداچوونی بۆ نەکرا، شوێنی
ئێمە لەناو پارێزگای هەولێرە و دەتوانن ئاگادرمان بكهن، ئێمە رێوشوێنی خۆمان دهگرینە بەر".