ڕاهێنه‌رێكی له‌شجوانی له شاری هه‌ولێر ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان لێیه كه به‌یه‌كجاری كێشی له‌شیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و لاواز ببنه‌وه، به‌ڵام نازانن چۆن سیسته‌مێك بۆ خواردنی خۆراكی ڕۆژانه‌یان دابنێن.
مامۆستا گه‌یلانی له‌و باره‌وه به "وشه" ی راگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له خواره‌وه هاتووه جێبه‌جێ بكات، گرێنتی لاوازبوونه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی پێ ده‌ده‌ین:
۱) هه‌ریه‌ك له ڕۆن و شه‌كر و نان به‌هیچ جۆرێك ڕێگه پێدرا كه نییه هیچ كاتێك بخوورێت.
۲) برنج هه‌فته‌ی جارێك بۆ دوو جار ده‌توانی بیخۆیت و وا باشتره كه له نیوه‌ڕۆ و به پڵاو ئاماده‌ی بكه‌یت و به‌بێ ڕۆن.
۳) سێ ژه‌مه پێش نانخواردن تا پێت ده‌كرێت ئاو بخۆره‌وه.
٤) سێ ژه‌مه پێش نانخواردن قاپێك زه‌ڵاته‌ی گه‌وره بخۆ و باشتریش وایه كه لیمۆ و خه‌یاری تیدابێت و دوای ئه‌وه ده‌ست بكه به نانخواردن.
٥) به‌یانیان دانه‌یه‌ك په‌نیری سێگۆشه یان دوو هێلكه‌ی كوڵاو یان قاپێك ماستی بێ چه‌وری یا كوپێك شیری كه‌مچه‌وری له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌ت نانی بچووك، باشتریش وایه به‌قه‌د ده‌ستی خۆتبێ بیخۆی، ئه‌گه‌ر تۆستی جۆ یا نانی هه‌ورامی بێ باشتره.
٦) نیوه‌ڕۆیان چیت پێ خۆش بوو بیخۆ، به‌مه‌رجێك بێ ڕۆن بێ و سنگی مریشكی كووڵاو یان ماسی بر‌ژاو یان تكه یان هه‌ر جۆرێكی شله باشترینن.
۷) ئێواران خواردنی هه‌ر جۆرێكی سووپ بێ گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆنی تیادا نه‌بێ.
۸) خواردنی زه‌ڵاته و ئاوت بیرنه‌چێ، هه‌روه‌ها پێش نان و له نێوانی ژه‌مه‌كان ئاو زۆر بخۆره‌وه.
۹) له نێوانی ژه‌مه‌كاندا ئه‌گه‌ر برسیت بوو، ده‌توانی جۆرێك میوه یان له هه‌ر جۆرێك تۆزێكی بخۆی، باشتریش وایه ته‌نیا عه‌سر میوه بخورێت.
۱۰) كاتێك هه‌ستت كرد كه برسیته، ئه‌و شتانه بخۆ كه كالۆریان كه‌مه وه‌ك چه‌ند ده‌نكێك بادام یان گه‌نمه‌شامی كوڵاو و بر‌ژاو یان گوێز یان چه‌ن ده‌نكێك زه‌یتوون یان خه‌یار و ته‌ماته یان سندی یان قه‌رنابیت، به‌ڵام له‌پێشدا ئاو بخۆره‌وه كه هه‌ستی تێربوونی زیاترت پێ ده‌به‌خشێ.
۱۱) ده‌توانی هه‌ریه‌ك له په‌تاته و كوببه و شفته به گۆشتی بێ چه‌وری له فڕن بێ ڕۆن یان كفته و یاپراخیش بێ ڕۆن دروست بكه‌ی.
* ئاگادار بن هه‌فته‌ی یه‌ك جار گۆشتی بێ چه‌وری و چه‌ن جارێك سنگی مریشكی كوڵاو ڕێگه پێ دراوه.
۱۲) باشتر وایه نانی ئێواره سه‌عات شه‌ش بخورێت.
۱۳) نانی به‌یانی مه‌رجه بخورێت و نابێ هیچ ژه‌مێك به‌هیچ جۆرێك بپه‌ڕێنی.
۱٤) یه‌ك قه‌تره زه‌یت یان یه‌ك كه‌وچك شه‌كر ڕه‌نجی هه‌فته‌یه‌ك ڕێجیمت به‌فیڕۆ ئه‌دا، بۆیه هه‌رگیز به هیچ بیانوویه‌ك بۆ یه‌ك ژه‌میش ڕێجیم مه‌شكێنه.