لەدایكبوونی بزنێكی یەكچاو لە هیندستان، هەرای ناوەتەوە و بەشێك پێیان وایە پەڕجۆیە و بەشێكی خەڵكی گوندێكی ئەو سنوورەیش بە ئاژەڵێكی پیرۆز ناودێری دەكەن.
پزیشكان پێیان وابوو كە لە چەند رۆژێكدا، ئەو بزنە مردار دەبێتەوە، بەڵام ئەوە چەند هەفتەیەكی تێ پەڕاند و هێشتا لە ژیاندایە.
ئەو جۆرە لەدایكبوونە كە یەكچاوە، ناو نراوە سیكلۆپیا، ئەو كاتە ئەو پێشهاتە روو دەدات، ئەگەر نیوەی مێشك بە شێوەیەكی سروشتی گەشە ناكات ، ئەوەیش سەردەكێشیت بۆ وشكبوونی چاوێك و دروستبوونی تەنیا چاوێك.
خاوەنی ئەو بزنە، كە ناوی مخوری داسە، دەڵێ: تووشی شۆك بووم و وام قووڕما كە بینیم بەو جۆرە لە دایك بووە، وەك پەڕجۆیەك وایە و خەڵك دێنە سەردانمان بۆ بنینی ئەو كاریلەیە.
دەشڵێ: بەرپرسیاریەتی منە كە چاودێری ئەم بزنە بكەم، لە پێدانی خواردن و خزمەتی تریش.
مەخوری پێی وایە كە ئەوە دیارییەكی خواییە كە بزنەكەی بەو شێوەیە لە دایك بووە و پێی وایە بەخت بۆ خۆی و ماڵباتەكەی رادەكێشێت.
دەشڵێ: پێم وایە بەناووبانگ دەبین بە هۆی ئەوەوە، خەڵك سەردانمان دەكات بۆ بنینی و بە هۆی ئەو بزنەوە، دەمانناسن.