به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا چركه‌ساتی ڕووداوێكی هاتوچۆ ده‌بینرێ، كه شوفێری ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه نامێنێ و به نێو خه‌ڵك ده‌كه‌وێ و ده‌یان كه‌س ده‌كاته قوربانی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، شوفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌رخۆش بووه و له شه‌قامی تایم سكوێر كه قه‌ره‌بالغترین شه‌قامی نیویۆركه شوفێری كردووه و له كۆتاییدا خهۆی به خه‌ڵكدا كێشاوه و به‌وهۆیه‌وه 22 كه‌س برینداربوون و گه‌نجێكیش گیانی له ده‌ست داوه.