لێره‌دا ئه‌و شه‌ش جۆره خه‌سڵه‌تانه باس ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر هه‌ر دانه‌یه‌كیان له خه‌سڵه‌تی هه‌ر خانمێك بێت، هه‌رده‌م خوازراو ده‌بێت لای مێرده‌كه‌ی و هه‌رگیز ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری بێت. خانمی هۆشیار كه‌سێكه كه بتوانێ هه‌ر شه‌ش خهسڵهتهكه له خۆیدا جێ بكاته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بریتین له‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی كه هه‌رگیز مێرده‌كانیان ده‌ستبه‌رداریان نابێت:
1- ئافره‌تی نهێنی پارێز (سڕقایم)، ئه‌و خانمانه‌ی هه‌رده‌م نهێنی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مێرده‌كانیان ده‌پارێزن و كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی خۆیان نابه‌نه ده‌ره‌وه و لای كه‌سی دیكه، هه‌رچه‌ند لێیان نزیك بێت نایدركێنن، ئه‌وانه خانمی خوازراوی پیاون و هه‌رگیز له‌و ڕووه‌وه، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان نابێت. ئاخر خانمی به‌ڕێز، ڕه‌نگه تۆ خوشكه‌كه‌ت زۆر به نزیكی خۆت بزانیت و ناهه‌قیشت نییه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ت مافی خۆیه‌تی كه ته‌نانه‌ت نهێنییه‌كانتان به‌ویش نه‌ڵێی. له ئایینی ئیسلامیشدا هاتووه، خراپترین ئافره‌ت ئه‌وانه‌ن كه نهێنی مێرده‌كانیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه.
2- ئافره‌تی پلانداڕێژ لای پیاوان زۆر جێگای ستایشه. گرنگه بزانی چۆن پلان بۆ ئه‌و مووچه و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن دانبنێی و پلانه‌كانت درێژخایه‌ن بێت بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتووتان، گرنگیشه هه‌رده‌م خه‌ونت هه‌بێت بۆ خانوویه‌ك و ئۆتۆمبێلێك و ناوماڵێكی باشتر و خۆت به پلانه‌كانت هاوبه‌شی بكه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونانه بهێنیته جێ.
3- دایكی منداڵ بیت به‌ڕاسته‌قینه، دایك ته‌نیا دووگیانبوون و شیردان و گۆڕینی منداڵ نییه، به‌ڵكوو بایه‌خدانه به هه‌موو ورده‌كاری و ژیانی منداڵه‌كه‌ت و هه‌رگیز له هیچ ڕوویه‌كه‌وه منداڵه‌كه‌ت فه‌رامۆش نه‌كه‌ی، به‌شێویه‌ك ته‌نیا به بینینی بزانی چی ده‌وێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به زمانیشی نه‌یگوتبێ.
4- خانمی پابه‌ند به‌ماڵه‌كه‌ی زۆر گرنگه لای پیاو، بگره پیاوان به‌ڕێژه‌ی عاشقبوون، شه‌یدای ئه‌و خانمانه‌ن كه ماڵه‌كه‌ی خۆی له هه‌موو شوێنێك پێ گرنگتره، ته‌نانه‌ت له ماڵی باوكیشی. لای پیاو زۆر جێی ڕێزه كاتێك گرفتێكتان ده‌بێت، ماڵ به‌جێ نه‌هێڵیت و لای كه‌س باسی نه‌كه‌ی، له چوارچێوه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆت بمێنیته‌وه و بۆ ڕێگه‌چاره بگه‌ڕێی.
5- خۆشه‌ویستی پێش هاوسه‌رگیری. ئه‌وانه‌ی به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیرییان كردووه، ڕه‌نگه دووچاری سستبوونی ئه‌و خۆشه‌ویستییه ببنه‌وه كه وه‌ك پێشان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كات یاده‌وه‌ری خۆیان بیربێته‌وه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌مان حه‌ز و شه‌یدایی خۆیان.
6- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ڕاستی مێیه‌تی خۆیان ده‌پارێزن، واته هه‌رده‌م بایه‌خ به جوانی له‌ش ناسكیی وشه و به‌نازی ڕه‌فتاریان ده‌ده‌ن و ده‌زانن چۆن مێرده‌كانیان له ژووری نووستن ده‌وروژێنن، هه‌رده‌م لای پیاوان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ته‌ماشایان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: albawaba