كۆتای دنیا دوای چه‌ند ڕۆژێكه، واته 31ی ئایار/ مایۆ، ئه‌مه‌ش به‌پێی پێشبینیی ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی كه له كه‌ناڵی یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه و ملیۆنان بینه‌ریشی بۆ خۆی ڕاكێشاوه.
ڤیدیۆكه به ناونیشانی "نیشانه‌كانی كۆتای دنیا" دانراوه كه باس له هه‌واڵ و پیلانگێڕییه‌كان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڕۆژی 31ی مانگ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له زه‌وی ده‌دات.
ڤیدیۆكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراوی بۆ ئه‌و بیردۆزه مه‌ترسیداره پێ نییه، به‌ڵام سوودێكی زۆری له ڕووداوه‌كانی ڕابردوو كردووه و به به‌كارهێنانی موزیك و ئیفێكتی سه‌رنجڕاكێش، وا دروست كراوه كه بۆ زۆرێك له خه‌ڵك جێی باوه‌ڕ بێت.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ڤیدیۆ نییه له كه‌ناڵی یوتیوب كه باسی ته‌واوبوونی گه‌ردوون بكات، به‌ڵام هیچ كامیان هێنده‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه كاریگه‌ر نه‌بووه و سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕانه‌كێشاوه.
له هه‌موو ئاینه پێڕهوكراوهكانی سه‌ر زه‌وی، دووپاتیان له‌سه‌ر كۆتای دنیا كردووه‌ته‌وه و هه‌موویان به شێوه‌یه‌كی شیكاری باسیان له نیشانه‌كانی كردووه كه زه‌وی به‌ره‌و وێرانه ده‌چێت، شاخه‌كان ده‌ڕمێن و ئاوی ده‌ریاكان به‌رز ده‌بنه‌وه و زۆری تر كه هه‌میشه پیاوانی ئاینی پێڕهوانیانی پێ ده‌ترسێنن تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست كه هه‌ر یه‌كه‌یان به گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆی داده‌نێ.