له مێژووی درێژی باشووری كوردستان له‌وه‌ته‌ی بووه به به‌شێك له عێراق، هه‌میشه هه‌وڵی داوه به ئاشتی و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی هه‌موو مافه مرۆیی و كولتووری و سیاسییه‌كانی ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وان كوردیان به كه‌متر بینیوه و ناچاریشیان كردووه پابه‌ند بێت به خاكه‌كه‌وه، له كاتێكدا خاك و ئاومان جیایه و به ڕێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تیی نا دادپه‌روه‌ر كوردستان به عێراقه‌وه لكێندراوه، هاوشانی هه‌ر پارچه‌یه‌كی تری كوردستان.
مێژوو ده‌ڵێ هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رناگرێ
ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌باتی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵ بده‌ینه‌وه، ده‌بینی هه‌میشه دوای پێكدادان و خه‌بات و قوربانییه‌كی زۆر، ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كراوه، دواتر ئه‌وان له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و جارێكی تر بۆ قۆناغی خه‌بات و شاخ، كوردیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
دوای ڕێككه‌وتنی ساڵی 1958 له نێوان مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی شۆڕشی كورد له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆكی عێراق و به‌ڵێنی پێدانی به‌شێك له مافه‌كانی كورد، به تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له دوو ساڵ، به ته‌واوی به‌غدا ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌شكێنێ و له ساڵی 1961 هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی توند دژی كورد ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
كاتێك عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌بێته سه‌رۆك، په‌یمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر به كورد ده‌دات و له‌گه‌ڵ بارزانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری كورد ڕێك ده‌كه‌وێ به‌شێكی زۆر له مافه‌كانی كورد بده‌ن، وه‌ك مافی كولتووری و زمان و زۆر بواری تر، به‌ڵام ئه‌ویش زۆری پێ ناچێ و له‌ڕێی عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانه‌وه، جارێكی تر ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌شكێنرێ و قۆناغی خه‌باتی شاخ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و ماوه‌ی نۆ ساڵ شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه به ناچاری حكوومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتنی 11ی ئاداری 1970 له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان واژوو ده‌كه‌ن كه تێیدا "حوكمی زاتی" بۆ كورد و خوێندن به زمانی دایك و هاوكات كوردیی ببێته به زمانی دووه‌م، ساڵی 1977 دیاریكرا بۆ سه‌رژمێری له شاری كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر كورد زۆرینه بوو، شاره‌كه بێته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی حوكمی زاتی، به‌ڵام عێراق پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه بێت، جارێكی تر ڕێككه‌وتنه‌كانی تێك دا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی گوتی: كورد مافی خۆی هه‌یه له نه‌وتی كه‌ركووك.
دوای چوار ساڵ له ئاداری ساڵی 1974، عێراق تاكلایه‌نه حوكمی زاتی ڕاگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تی كورد له‌گه‌ڵی نه‌بوون، چونكه سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركووك، خانه‌قین و شنگال سه‌ربه ناوچه‌ی حوكمی زاتی بن، عێراقیش به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداریان نه‌ده‌بوو، ئه‌م سووربوونه‌ی كوردیان به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ زانی و هه‌ڵمه‌تێكی توندیان له دژی كورد ئه‌نجام دا. به‌شێك له هه‌ڵمه‌ته‌كه بریتی بوو له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شای ئێران به ده‌ستبه‌رداربوونی "به‌نداوی عه‌ره‌ب"، له به‌رامبه‌ردا هاوكارییه‌كانی بۆ شۆڕشی كورد رابگرێ، ئه‌م ڕێككه‌وتنه بوو كه نسكۆی به‌دوای خۆیدا هێنا.
به درێژایی ته‌مه‌نی سه‌دام حوسێن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه له 1979 ده‌ستی پێ كرد، هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵی نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، ته‌نانه‌ت نیسانی 1991 كاتێك به‌ره‌ی كوردستانی به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ویستیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراق ئه‌و خاڵانه‌ی حوكمی زاتی ئاداری 1970 نوێ بكه‌نه‌وه، نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام تا ڕووخانی سه‌دام، به‌ڵام له دوای راپه‌ڕینه‌وه تا هێڵی 36 به‌ده‌ست كورد بوو كه كه‌ركووكی تێدا نه‌بوو.
له دوای ڕووخانی عێراق كه وڵاته‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕه‌وی سوننه ڕزگاری بوو، هه‌لێك بوو كورد ناوچه‌ی خۆی و شیعه ناوچه‌ی خۆی وه‌ربگرنه‌وه و خاكی سوننه‌ش به‌ده‌ست خۆیانه‌وه بمێنێته‌وه. به‌ڵام كورد جارێكی تر كه‌وته‌وه ژێر خۆشباوه‌ڕی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و عێراقێكی مردووی ئیفلیجی به كۆمه‌ڵێ سه‌ركرده‌ی بێ ئه‌زموون له حوكمڕانی، خسته‌وه سه‌رپێ، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كوردستان ناوچه‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ بێت.
ده‌ستووری عێراق گه‌ره‌نتیی مافه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و ئابوورییه‌كانی كرد و كه‌ركووكیش به ماده‌ی 140 كه له ده‌ستووره‌كه‌دا هاتووه، دوای سه‌رژمێری و ڕاپرسی، چاره‌نووسی یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام دیسان ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، ئه‌گه‌رچی جاران سوننه بوون و ئێسته شیعه‌ن كه كورد زۆر متمانه‌ی پێ كردبوون، له ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا نه كه‌ركووكیان یه‌كلا كرده‌وه نه هه‌نگاویان به‌ره‌و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه نا كه كورد وه‌ك گه‌ره‌نتیی مانه‌وه له عێراق له ده‌ستووردا جێگیری كردبوو، به‌ڵكو له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه، كوردستانیان به ته‌واوی به‌سته‌وه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕێگه‌یان له گه‌شه‌كردنی گرت.
ئه‌م خێرا ههڵدانهوهیهی لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ته‌نیا 60 ساڵی كورد له‌گه‌ڵ عێراق، نیشانی دا هه‌رگیز ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ پێكه‌وه‌ژیان له عێراقێكی هاوبه‌ش و فره‌ییدا، ته‌واوی ئه‌و ده‌سته‌واژانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا، ته‌نیا بۆ خوڵكردنه چاوی كورد بووه.
ته‌نیا ڕێككه‌وتن بۆ جیابوونه‌وه چاره‌سه‌ره
ماوه‌ی 60 ساڵ ده‌بێ، باشووری كوردستان، هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كسانی و مافی ته‌واوی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ عێراقدا بژی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كاتی بوون و هیچی ئه‌وه‌نده بڕی نه‌كردووه كورد له به‌خته‌وه‌ریدا خۆی ببینێته‌وه، ڕه‌نگه درێژترین ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان كورد و به‌غدا، ئه‌وه بێت كه دوای ڕووخانی سه‌دام، تا سه‌رده‌می نووری مالیكی سه‌رۆكی پێشووی عێراق ڕووی دابێت، له‌و ماوه‌یه‌دا كه ته‌مه‌نی كه‌متر له 10 ساڵ بوو، تا ئاستێك ئه‌وه‌ی كوردستان ده‌یویست به‌و شێوه‌یه بوو. وێڕای هه‌موو گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕییه‌كیش، كورد بۆ دنیای سه‌لماند ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ناهیی له‌سه‌ر نه‌بێ و دۆخی سیاسیی و ئابووری سه‌قامگیر بێت، ده‌توانێ وه‌ك هه‌ر میله‌تێكی تری دنیا بژی و پێی ده‌كرێ ڕكابه‌ریش بكات.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فڕاكسیۆنی پارتی به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناویه‌تی، ئه‌رێنییه و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه كار بكرێت، چونكه ڕه‌نگه قسه‌كانی عه‌بادی كه گوتوویه‌تی ڕێگری له ڕیفراندۆم ناكات و سه‌ربه‌خۆیی به مافی گه‌لی كورد ده‌زانێ، گفتێكی ڕژد نه‌بێ، ته‌نیا قسه‌ی سه‌رزاره‌كی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گفت و بڕیار، ده‌بێ به ڕێككه‌وتنێكی فه‌رمیی دووقۆڵی كه لایه‌كیان هه‌رێمی كوردستان و لاكه‌ی تر به‌غدا بێت و به گه‌واهیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واژووی له‌سه‌ر بكرێ، به‌م شێوه‌یه كورد به ئاسانی ده‌توانێ بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی دا، ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به دڵی خۆی بێت.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێت، پێویسته بۆچوونی كوردستانی له‌سه‌ر یه‌ك بخرێت و ته‌واوی حزبه‌كان كۆك بن و سه‌ركردایه‌تی و لیژنه‌یه‌كی فراوانی بۆ ئاماده بكه‌ن، ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه ده‌توانی به‌غدا ناچار بكات به واژووكردنی "ڕازیبوون و ڕێگری نه‌كردن له ڕیفراندۆم و قبووڵبوونی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی".
خۆ ئه‌گه‌ر به‌غدا ئاماده نه‌بوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و واژووكراو ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بدات، ئه‌و كاته وه‌ك له چاوپێكه‌وتنێكی پێشتردا د. محه‌مه‌د ئیحسان چاودێری سیاسی و سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاندبوو، پێویسته كورد په‌نا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، دڵنیاشم كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌م ئه‌ركه‌ی خۆی هه‌ڵده‌ستێت، وه‌ك باشووری سوودان به نموونه (له شیكارییه‌كی تایبه‌تدا، هه‌نگاوه‌كانی باشووری سوودان تا گه‌یشت به سه‌ربه‌خۆیی، بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه) به‌ڵام ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش وا به ئاسانی ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته به‌رنامه و پلان و دیاریكردنی كات و كاتی ئه‌نجامدان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كێشه‌ی دیاریكردنی سنوور بكرێت، بۆیه ئێمه له قۆناغێكداین پێویسته زۆر به وردی توێژینه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین.
له‌م دوو سێ ساڵه‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاری زۆر گه‌وره‌ی كردووه و به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێگه‌یاندووه كه بۆچی ده‌مانه‌وێت ببین به ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بژین، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ناچاره ڕێز له‌و داخوازییانه‌ی گه‌لی كورد بگرێت و ئێسته‌ش كات كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه. ئیحسان وای گوت.