ماڵپەڕ و پیگە فەرمییەكانی ئێران بەشێوەیەكی فراوان هەواڵ و وێنەی هاوسەرگیریی نێرگز محەمەدی هونەرمەندی ناسراوی ئێران بڵاو دەكەنەوە، هەواڵە لە چەند ماڵپەڕیكەوە بلاو كراوەتەوە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشی گرتووەتەوە، تێیدا چەند وێنەیەكی كاتی مارەبڕینی ئەو هونەرمەندەیان بڵاو كرووەتەوە لەگەل هونەرمەندیكی ناسراوی ئێران بەناوی عەلی.
ستایش ناسناوی نێرگز محەمەدییە كە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بەوە ناسراوە بەهۆی رۆڵبینینی بەو ناوە لە درامای ستایش، نێرگز یا ستایش بە یەكێك لە جوانترین و سەرنجڕاكێشترین خانمە ئەكتەری ئێرانی ئەژمار دەكرێت كە بەهۆی جوانییەكەیەوە ناوبانگی لە دەرەوەی ئێرانیش پەیدا كردووە.
نێرگز محەمەدی لەدایكبووی ساڵی 1985ی تارانە و بەهۆی رۆڵگێڕانی لە درامای ستایش، هەوادارێكی زۆری بۆ لای خۆی راكێشاوە و تا ئیستە بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی كردووە.
شاخەوان شیخانی