ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راى گه‌یاند، یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ى پاره له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراق پێویستى به‌ده‌ركردنى یاسایه‌كى گونجاو هه‌یه و پێویسته په‌رله‌مانى عێراق به‌و كاره هه‌ڵبستێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى ئایار/ مایۆ، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ى راگه‌یاند، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌ى له‌لایه‌ن به‌پرسانى عێراق بردراوه‌ته ده‌ره‌وه، میكانیزمێكى تایبه‌ت ده‌وێت و چه‌ند جارێك له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵ دراوه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نى پێوه‌ندیدار رێگه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و دۆسیه وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، كێشه‌یه‌كى زۆر له دۆسیه‌ى بردنه ده‌ره‌وه‌ى پاره‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسان باڵاى عێراق هه‌یه و هه‌ندێك به‌رپرس به چه‌ندان ناو پاره‌یان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌بێت وردبینى ته‌واو بكرێت.
ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ى دا، ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت ده‌توانرێت له‌وباره‌یه‌وه هه‌نگاوى رژد بنرێت و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ وڵاتان دروست بكرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه.
به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێشتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پێوه‌ندیدار باسى چه‌ند ئاسته‌نگێك كراوه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیه پێویستى به‌ده‌ركردنى یاسایه‌كى گونجاو هه‌یه، سه‌ربارى چاودێریكردنى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى كه ئه‌ركى په‌رله‌مانه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر راگه‌یانرابوو كه به ده‌یان به‌رپرسى باڵاى عێراق پاره‌یان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كردووه و له بانكه‌كانى وڵاتان هه‌ڵیان گرتوون.