فڕۆكەخانەكانی ئوسترالیا و نیوزلەندا وەستێنران

:: AM:09:05:22/05/2017 ‌

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم تەواوی فڕۆكەخانەكانی ئوسترالیا و نیوزلەندا كاركردن و پێشوازییان لە گەشتیاران تێدا وەستا و سەرجەمیان بە تەواوی پەكیان كەوت، ئەمەش بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی لە ئامێری خوێندنەوەی پاسپۆرتی گەشتیاران، وەستانی ئامێرەكەش بووە هۆی ئەوەی بە تەواوی گەشتیاران لە نێو فڕۆكەخانەكان گیر بخۆن و بمێننەوە.

ئامێری پشكنینی پاسپۆرت و داتابەیسی سەرنشینانی نێو فڕۆكەكان بە تەواوی پەكی كەوت، ئەمەش كاتێكی زۆری ویست و بەو هۆیەوە كارمەندانی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بە شێوەیەكی كلاسیكی و دوور لە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكە وردەكاری پشكینینی پاسپۆرتەكانیان لە سەرنشینان وەرگرت.

گوتەبێژێك بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی سنووری ئوسترالیا لەوبارەوە گوتی، تا ئێستەش لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی كێشەكە دەكرێ، جگەلە فڕۆكەخانەكانی ئوسترالیا، فڕۆكەخانەكانی نیوزلەنداش تووشی هەمان حاڵەت بوون.

لەلایەكی ترەوە گوتەبێژ بەناوی فڕۆكەخانەكانی ئوسترالیا ئاشكرای كردووە، دوای وەستانی فڕۆكەخانەكان، چەندان فڕۆكە گەیشتوونەتە فڕۆكەخانەكانی سیدنی و ملبۆرن، هاووڵاتییان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەعات چاوەڕێ بوون، تا ئەفسەری پشكنەری پاسپۆرت بە شێوەیەكی كلاسیك و بە دەست لە پاسپۆرتەكانی كۆڵیوەتەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د