به‌ختیار ئۆغـهن یه‌كێكه له گه‌نجه شاعیره‌كانى ئێسته‌ى شیعرى كوردى، ئه‌و شاعیره ئه‌گه‌رچى به هه‌ردوو شێوه‌زارى كرمانجى و سۆرانی ده‌نووسێت، به‌ڵام زۆرجاریش هه‌ردوو شێوه‌زاره‌كه تێكه‌ڵ ده‌كات و سوودیان لێ ده‌بینێت.
ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا بڕوای وایه شیعر وه‌ك هه‌ر شتێكی تر له گۆڕاندایه و ده‌بێ هه‌موو ئه‌و یاسایانه تێك بشكێنرێن كه سه‌پێنراون به‌سه‌ر شیعردا، چونكه یاسا وا ده‌كات شاعیر له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌سپی خه‌یاڵی خۆی تاو بدا، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی ئۆغه‌ن "بۆ خۆی گرێدانی شاعیره له بازنه‌یه‌كدا".
*زمان له شیعردا چ نهێنیێك ده‌شارێته‌وه؟
ئیشی زمان ئاشكراكردنی شته‌كانه، به‌ڵام له پشت هه‌ر وێنه‌یه‌كی شیعری چه‌ندان نهێنی شاراوه هه‌ن كه هه‌موو خوێنه‌رێك په‌ی پێ نابات. شاعیر كه مه‌به‌سته‌كان به زمانی شیعری له‌ناو ده‌قێكدا ده‌شارێته‌وه، وا ده‌كات خوێنه‌ر بگه‌ڕێ و بیر بكاته‌وه و گومان و پرسیاری لا دروست بێت.
*بۆچی تا ئێسته له‌ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا شیعری كلاسیك و لیریك باوترن، هه‌ڵه‌ی ئه‌دیبه یان خوێنه‌ری به ئاگامان نییه؟
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری نه‌مر، چێژه. دیاره هێشتا خوێنه‌ر ئه‌و چێژه له شیعری كلاسیك و لیریك وه‌رده‌گرن ئه‌گینا وه‌ك قۆناغ قۆناغی شیعری كلاسیك و لیریك تێپه‌ڕیوه، خوێنه‌ری به ئاگامان كه‌مه به دوای شتی نوێ‌دا بگه‌ڕێ، هه‌ڵه‌كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه‌یه، هه‌م خوێنه‌ری به ئاگامان كه‌متره و ده‌یه‌وێ چه‌قبه‌ستوو بێت، هه‌م ئه‌دیبه نوێخوازهكانیش هه‌ندێك جار ده‌قێك ده‌نووسن به مانای نوێگه‌رییه‌وه كه تێكی ده‌شێلێ و خۆیشی نازانێت چی نووسیوه، هه‌میش ئه‌وه‌ندی له ناوه‌نده‌كان گرنگی به شیعری لیریك و كلاسیك ده‌درێ نیو هێنده شیعری نوێ ناهێننه پێشه‌وه.
* بۆچی تا ئێسته هیچ كتێبێكی شیعریت چاپ و بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه؟
په‌له‌م نه‌بووه، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌قێكم، هه‌وڵ ده‌ده‌م له ئاینده‌دا له كتێبێكدا بڵاویان بكه‌مه‌وه. كتێب نیشانه‌ی گه‌وره‌یی شاعیر نییه. ده‌كرێ به درێژایی ته‌مه‌ن خاوه‌نی یه‌ك كتێب بیت و نه‌شمرێت. شاعیر هه‌یه كتێبێكی هه‌یه و هه‌روا ده‌ژی، هه‌شمانه هه‌ر دووساڵ جارێك كتێبێك ده‌خاته بازاڕه‌وه و خوێنه‌ریش به لایدا ناڕۆن.
*به بڕوای تۆ شاعیر ده‌بێ وه‌ك وتاربێژێك بێت بۆ كۆمه‌ڵگه، واته ده‌بێ ئه‌و شتانه بنووسێ كه سوودی هه‌بێت؟ كه‌سایه‌تی شاعیر ده‌كه‌وێته كوێی شیعره‌وه؟
نووسین چه‌نده پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، شیعر زۆر ئاڵۆزتره. من له كاتی نووسیندا ئه‌وه‌ی بڕوام پێیه‌تی ده‌نووسم، ئیتر گرنگ نییه به‌لامه‌وه خه‌ڵك هاوڕامن یان نا، له نووسین به گشتی هیچ وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك عه‌یب نییه كه ئه‌ركی ده‌درێتێ، جا چ وته بێت یان هه‌ر نووسینێكی تر. له شیعردا حه‌ڵاڵ و حه‌رام جێی نابێته‌وه، من وه‌ختی خۆی له دیمانهیهكمدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی شاری دهۆك گوتم و ئێسته‌ش ده‌یڵێمه‌وه "له كاتی نووسین كه‌سێكم و له ده‌ره‌وه‌ی نووسینیش كه‌سێكی ترم"، واته له ژیانی سروشتیمدا خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆمم وه‌ك هه‌ر تاكێكی تر، به‌ڵام له كاتی نووسیندا كه‌سایه‌تیی من زۆر جیاوازه له كه‌سایه‌تیی ژیانی ئاساییم، له نووسینی شیعردا گرنگی به كه‌سایه‌تی ناده‌م ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار بێ ئاینم.
شیعر جیایه له وتار، شاعیر و وتاربێژ دوو كاره‌كته‌ری جیا و دوو بڵندگۆی جیان. له شیعردا بڕوام به سوود نییه، چونكه شیعر وتار نییه تا بابه‌تێكی جڤاكی سوود بگه‌یه‌نێ به تاك. شیعر ئیش له خه‌یاڵ و وێنه و فانتازیا... هتد ده‌كات، شیعر گومان و پرسیار دروست ده‌كات، پێچه‌وانه‌ی وتاره. تاكی كورد زۆر دووره له ئه‌ده‌بیات و شیعر، بۆیه له ده‌وری خۆی ده‌سووڕێته‌وه و خه‌یاڵی فراوان نییه و خاوه‌ن دنیابینی تایبه‌ت به‌خۆی نییه، شیعری شاعیرێك ده‌خوێنێته‌وه به چاوی ئاین و كولتوور و سوود بۆی ده‌ڕوانێ و له‌وێشه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌كات، ئه‌مه‌یه هه‌ڵه‌ی تاكی كورده كه هێشتا خۆی نییه.
* بۆچی مرۆڤ تا له‌ناو شاعیره‌كانیش زۆر شت به نه‌گوتراوی ده‌هێڵنه‌وه؟ له كاتێدا ده‌یانه‌وێ بیڵێن، ئه‌گه‌ر قسه‌كان له جێی خۆی بن بۆ نایڵێ؟ ئه‌گه‌ر له جێی خۆی نین بۆ بیر له گوتنیان ده‌كاته‌وه؟
هه‌ندێك شت هه‌ن هه‌رچه‌نده مرۆڤ حه‌زیش ده‌كات بیانڵێت، به‌ڵام نه‌گوترێن جوانتره. زۆر وشه و ده‌سته‌واژه هه‌ن ئه‌گه‌رچی له جێی خۆیدان و مرۆڤ ده‌بێ بیڵێت، لێ مرۆڤگه‌لێك هه‌ن ڕه‌چاوی كات و شوێن ده‌كه‌ن. بیركردنه‌وه شتێك نییه بوه‌ستێ و بیریان لێ نه‌كه‌ینه‌وه، لێگه‌ڕێ با بیركردنه‌وه‌كانت ئازاد بن، مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه، هه‌موو جارێ بیڵێیت.
*زۆر بابه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ست بكه‌ی به نووسینیان، به ڕۆمانێكیش كۆتایان پێ نایه‌ت، به‌ڵام به گوتن زۆر جار ناتوانی ده‌ری ببڕی؟ له‌وانه‌یه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكرێ به‌رامبه‌ر هه‌ستی پێ بكا ئه‌گه‌ر مرۆڤ ناتوانن ناخ بخوێننه‌وه ئه‌ی بۆ له زۆر كاتدا ده‌زانن چی له ناختدایه، به‌ڵام نایدركێنن؟
مرۆڤ ده‌توانێ له نووسیندا هه‌موو نهێنییه شاراوه‌كانی ناخی بنووسێته‌وه، لێ هه‌ندێ شت هه‌ن ده‌ربڕینیان قورسه، ده‌ڕبڕینی وشه و ڕسته‌كان هونه‌رێكه و هه‌موو مرۆڤێك نایزانێ. كورد گوته‌نی "كه‌سه‌كه بدوێنه بۆ ئه‌وه‌ی ناخی ده‌ركه‌وێ"، مرۆڤ زۆرجار به نیگای چاو و هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌وه، وا ده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تێ‌بگا چی له ناخدایه و چاوه‌ڕێی چیه و چیت ده‌وێ، كه نایدركێنن بۆ كه‌سه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌یه دره‌نگ تێده‌گات، هه‌ن نایانه‌وێ تێبگه‌ن و هیچ بڵێن، هه‌یشه ده‌یه‌وێ بیدركێنێ، به‌ڵام ڕه‌نگه ترس و دڵه‌ڕاوكێ رێگری بن.
*بۆچی شكانی دڵێك ده‌نگی نییه له كاتێكدا گوتوویانه دڵ وه‌ك شووشه وایه، ئه‌ی شووشه كاتێ ده‌شكێ ده‌نگی نییه؟ كه‌سه‌كان ده‌توانن ده‌نگی شكانی دڵ ببیستن؟
هه‌موو شكانێك ده‌نگی خۆی هه‌یه، ده‌نگی شكانی دڵیش ئه‌وه‌یه له ناخه‌وه تێك دهشكێیت و هه‌ست به ئازاری زۆر و ونبوون ده‌كه‌ی، خه‌ون و خۆزگه و هیواكانت له باڵ ده‌كه‌ون. كه دڵێك ده‌شكێنرێ، ترپه‌كانی جیان و هێواش ده‌بنه‌وه و به گوێی هه‌ست گوێت له ده‌نگی شكان و وردوخاشی دڵ ده‌بێ.
وشه/ هه‌ورین و ئه‌ڤین