راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه نابێ هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناغه‌كانی دواتردا بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جۆزێف پێنینگتۆن جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه و تێیدا به شاندی میوانی گوت: له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی جێبه‌جێكرد، كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاریكرابوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێ كرا و ئاماژه به كاریگه‌ری و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق و به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كان درا.
په‌یوه‌ست به پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و ئامانجه رێككه‌وتن له‌سه‌ركراوه‌كان، مه‌سروور بارزانی رای گه‌یاند: له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی جێبه‌جێكرد، كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاری كرابوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه نابێ هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق به‌شداری له‌هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناغه‌كانی دواتردا بكات.