سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی عێراقی ئاشكرای كرد، به‌هۆی دوو هێرشی خۆكوژی له‌ناو سه‌ربازگه‌ی كركوش له رۆژهه‌ڵاتی شاری باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز بوونه قوربانی.
ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانیی عێراق (نی‌نا) ئه‌مڕۆ دووشه‌م له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهییه‌وه ڕای گه‌یاند: چوار خۆكوژ كه پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراویان له خۆیان به‌ستبوو، له ده‌رگه‌ی پشته‌وه په‌لاماری بنكه‌ی سه‌ربازیی كركوشیان له شارۆكه‌ی به‌له‌درووز له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری باقووبه دا.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، دوو له‌و خۆكوژانه كوژران و دوو كه‌سه‌كه‌ی تریشیان خۆیان ته‌قانده‌وه و به‌و هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی عێراقی گیانیان له ده‌ست دا و 12 سه‌ربازی تریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌ستبه‌جێ هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕێوشوێنی توندیان له چوارده‌وری بنكه سه‌ربازییه‌كه گرتووه‌ته به‌ر له ترسی ئه‌نجامدانی هێرشی تر.
پارێزگای دیاله له دوای ساڵی 2003ه‌وه بووه‌ته ناوه‌ندی جه‌نگێكی تایفی نێوان سوننه و شیعه، له دوای ساڵی 2014 و هاتنی داعش بۆ پارێزگاكه و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌ند شار و شارۆكه‌یه‌ك، دۆخێكی ته‌ناهیی نائارام ئه‌و پارێزگایه‌ی گرته‌وه، ئێسته‌ش دوای ده‌ركردنی داعش له‌و پارێزگایه، شانه نوستووه‌كانی داعش ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به‌چالاكی.