وەزیری دەرەوەی ئێران و رووسیا و سووریا کۆدەبنەوە

:: PM:05:17:26/10/2016 ‌

دەزگە میدیایەکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردۆتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، رۆژی هەینی سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ هاوشانە رووسیەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ، کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی سووریا و عێراق.

ئاشکراشیانکردووە، باس لە فراوانکردنی پەیوەندیەکانیان دەکەن، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا.

هەر ئەمڕۆ چوارشەمم، لە کاتێکی پێشتردا، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی سووریا، وەلید موعەلیم، رۆژی هەینی بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی هەمان پرس سەردانی مۆسکۆ دەکات.

ئێران و رووسیا بە دوو ووڵاتی پشتگیری رژێمی بەشار ئەسەد، گەرەنتی مانەوەی دادەنرێت.

لە هەمانکاتدا لە عیراقدا، میلشیا شیعەکانی، حەشدی شەعبیان هەیە و پشتیوانی لێدەکەن و لە شەڕ و پرۆسە سەربازیەکاندا وەک کارت بەکاریان دەهێنن.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د