له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی بۆ دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ری سید عه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی كوردستان، داوا ده‌كان کێشە و گیر و گرفتەكان بە شێوەی دیالۆگ، برایەتی و تەبایی له نێوان لایه‌نه‌كان چارەسەر بكرێن.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، شاندێكی باڵا به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا دانا. دواتر له كۆنگره‌یه‌كی كورتی ڕۆژنامه‌وانیدا، نێچیرڤان بارزانی به‌ناوی حكوومه‌ت و پارتییه‌وه، سه‌ره‌خۆشی كرد.
ڕۆژی هه‌ینی (19ی ئایار/ مایۆ) شۆڕش حاجی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆران، له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی حزبه‌كه‌وه كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فای ڕاگه‌یاند و بۆ ڕۆژی شه‌موو، ته‌رمه‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته به خاك سپێردرا.
له كۆنگره‌كه‌دا، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه سه‌رۆكایه‌تیی پێشوازیكردنی له میوانان ده‌كرد، وێڕای سوپاسی شانده‌كه، هیوای خواست بە هەموو لایەنەکان، کێشە و گرفتە سیاسییەکانی کوردستان بە شێوەی دیالۆگ، برایەتی و تەبایی چارەسەر بکەن.
زیاتر گوتی: با سەرجەم کێشەکان بخرێنە لاوە و کەس پەراوێز نەخرێت و دۆخەکە بۆ خزمەتی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان سوودی لێ وەربگیرێت.
لای خۆشییه‌وه، نێچیرڤان بارزانی بە ناوی حکوومەت و سەرۆک بارزانی هیوای خواست ببێتە دەرفەتێک، کێشەکانی کوردستان بە هاوکاری هەموو حزب و لایەنەکان بەرەو چارەسەری کۆتایی ببەن.
ئه‌وه‌شی گوت: راستە ناکۆکی هەبوو بەڵام ئەگەر سەیری رابردووی نەوشیروان مستەفا بکرێ، ئەو کەسێک بوو کە لەگەڵ مەلامستەفای بارزانی و ئیدریس بارزانی و مەسعوود بارزانی رۆڵی هەبووە لە راپەڕینی خەڵکی کوردستان و دوای ئەویش لە گەڵ کاک مەسعوود و مام جەلال رۆڵی هەبووە لە نووسینی دەستووری هەمیشەیی عێراق و دەستکەوتی گەورەیان بۆ گەلەکەمان بەدەست هێناوە. هواشی خواست لەمەودوا لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکانی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی ئەو وڵاتە کاری باشتر و بەسوودتر بکەن.
نه‌وشیروان مسته‌فا 1944ز له سلێمانی له‌دایك بووه و هه‌ر له‌و شاره قۆناغه‌كانی خوێندنی تا دواناوه‌ندیی ته‌واو كردووه و له شاری به‌غدا كۆلێژی ته‌واو كردووه و له وڵاتی نه‌مسا ماسته‌ری خوێندووه. سه‌ره‌تای كاری سیاسی له‌ناو پارتی دیموكراتیی كوردستان ده‌ست پێ كردووه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه و دواتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هاوه‌ڵی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران دروست ده‌كه‌ن و پاشان له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داده‌مه‌زرێنن و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ جێگری سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه بووه، پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زرێنێ و تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه بووه. جگه له‌مانه، خاوه‌نی چه‌ندان كتێبه كه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری كوردستان نووسیونی و تێیدا بۆچوونه‌كانی خۆی خستووه‌ته ڕوو له‌وانه. دوو كوڕ و كچێكی به‌جێ هێشت به ناوه‌كانی: نما، چیا، چرا و كاتێك كۆچی دوایی كردووه، ته‌مه‌نی 73 ساڵ بووه.