ژنه په‌رله‌مانتارێكی پارێزگای دیاله ڕای گه‌یاند، سێ پارێزگا باجی دواخستنی ئازادكردنی شارۆكه‌ی حه‌ویجه ده‌ده‌ن، هاوكات داوای دانیشتنێكی په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات.
غه‌یدا كه‌مبش په‌رله‌مانتاری پارێزگای دیاله له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا كه ئاژانسی "نی‌نا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند كه شارۆكه‌ی حه‌ویجه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌ناهییه بۆ هه‌ر سێ پارێزگای كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ئه‌و سێ پارێزگایه و به تایبه‌تیش دیاله باجی دواخستنی ئازادكردنی ئه‌و شارۆكه‌یه ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی عوزێم، ئاماژه‌یه بۆ مه‌ترسی مانه‌وه‌ی حه‌ویجه له ده‌ستی داعش.
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی 100 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ناو حه‌ویجه كه به هۆی داعشه‌وه به ده‌ست كێشه‌ی خواردن و بێ خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئاماژه‌ی دا، هێزه ته‌ناهییه‌كانی دیاله له‌یه‌ك كاتدا له دوو به‌ره شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌ره‌ی تیرۆر و به‌ره‌ی تاوانی ڕێكخراو له پارێزگاكه.
له حوزه‌یرانی 2014ه‌وه ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شارۆكه‌ی حه‌ویجه‌دا گرتووه، و تا ئێسته چه‌ندان جار هێزه عێراقییه‌كان و حكوومه‌تی عێراق باسیان له ڕزگاركردنه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام پرۆسه‌ی ڕزگاركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام دوا خراوه و شارۆكه‌كه هه‌ر له ژێر ده‌ستی داعش ماوه‌ته‌وه.