خورما داده‌نرێت به یه‌كێك له میوه سه‌ره‌كییه‌كان و له مانگى ڕه‌مه‌زاندا له‌سه‌ر خوانى سفره‌كان به‌رده‌وام داده‌نرێت.
خورما ده‌وڵمه‌نده به جۆره‌ها سه‌رچاوه‌ى خۆراكى كه سوودى سه‌ره‌كیان هه‌یه بۆ ته‌ندرووستى ڕۆژوانان یان ئه‌وانه‌ى بۆماوه‌یه‌كى زۆره هیچیان نه‌خواردووه.
خورما ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كی و باشه بۆ پۆتاسیۆم و پڕۆتین و ڕیشاڵى خۆراكى و كالسێۆم و ڤیتامینى B و A و C.
ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌وت ده‌نك خورمات خوارد له‌كاتى سكى برسى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه ڕووده‌دات:
- كردارى هه‌رس كردن ئاسانتر ده‌كات و واده‌كات كۆئه‌ندامى هه‌رس پشوو بدات و ده‌رمانێكى باشیشه بۆ قه‌بزى.
- كاریگه‌رى باشى ده‌بێت له شكاندنى چه‌ورییه سییانییهكان و چهوریهكان ڕاسته‌خۆ ده‌كات به‌یه‌كى.
- پارێزه‌رى سه‌ره‌كییه بۆ نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر( له‌بیر چوونه‌وه) و مێشك چالاكتر و هۆشیار تر ده‌كات.
- دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشیه باوه‌كانى.
- هێز به ماسولكه‌كان ده‌به‌خشێت.
- بۆ تووشبوانى كه‌مى خوێن به‌سووده.
- هه‌وكردنى مێشك چاره‌سه‌ر ده‌كات.
- مادده‌ى فلۆریداى تێدایه كه ددانه‌كان ده‌پارێزێت له تێك چوون و چاره‌سه‌رێكى باشیشه بۆ نه‌خۆشى پووك.