ئەو ئۆتۆمبێلەی ترەمپ دەگوازێتەوە سەرسوڕهێنەرە

:: AM:10:42:23/05/2017 ‌

ئەو ئۆتۆمبێلەی لە سعوودیە ترەمپی دەگواستەوە، لە لایەن كۆمپانیای جینێرال موتورزی ئەمەریكا لە مۆدێلی كادیلاك دروست كراوە و بە the beast ناسراوە و كێشی هەشت تۆنە.

دەرگەی ئەو ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی دەرگەی فڕۆكەی جۆری بۆئینگ747ە و لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێكی كیمیایی یان بایۆلۆژی و فیزیایی خۆی دەپارێزێت.

لە سەرتاسەری دنیادا ١٢ ئۆتۆمبێلی هاوشێوە دانراون  تایبەت بە گەشتەكانی ترەمپ بۆ وڵاتانی تر. تێچووی ئەو ئۆتۆمبێلە ١٥ ملیۆن دۆلارە و وەك بنكەیەكی سەربازیی هەژمار دەكرێت كە لە جووڵەدایە.

ئەو ئۆتۆمبێلە كۆمەڵێك چەكی بۆ دروست كراوە لەوانە چەكی هاویشتنی گازی فرمێسكڕێژ، بی كەی سی، كامێرای تایبەت بە بینین لە شەودا، سیستەمی GPS و كۆمەڵێك سیستەمی سەتەلایت دانراوە.

تەنانەت تانكی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكەش فیشەكنەبڕە و بە سیستەمێك دروست كراوە كە هەرگیز ناتەقێتەوە. تایەكان بە شێوەیەك دروست كراون ئەستەمە بتەقنەوە یان تووشی كێشە ببن و ئەگەر تەنانەت بشتەقنەوە، ئەوا ئۆتۆمبێل دەتوانێت درێژە بە گەشتەكەی بدات.

لە نێو ئۆتۆمبێلەكەدا ئۆكسیجن و پێداویستی پزیشكی و خوێنی ئامادە لە جۆری خوێنی سەرۆك دانراوە.

سەرچاوە/ ئەلعەرەبیە














وشە - سلێمان تاشان