رووسیا هێز بۆ بەرگری ناتۆ کۆدەکاتەوە

:: PM:06:16:26/10/2016 ‌

رۆژنامەی ئەیزڤیستیای رووسی ئەمڕۆ چوارشەمم، بڵاویکردەوە، رووسیا کەشتیە جەنگیەکانی لە بەڵتیک فراوان دەکات، لە کالینینگراد دوو کەشتی جەنگین بچووک کە هەڵگری موشەکی کورووزی درێژ مەودان، دەیانرێتە دەریای بەڵتیک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ناوچەکەدا.

بەڵام مۆسکۆ هیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

راپۆرتەکەش لە ژێرکاریگەری گرژیەکانی ناوچەکەدا و بەتایبەت ناوچەی بەڵتیک کە پێویستی بە کردە هەیە، دوای ئەوەی رووسیا نیوەدوورگەی قرمی داگیرکرد، ووڵاتەکانی پۆڵەندا و لیتوانیا نیگەرانن، چوونکە هاوبەشن لەگەڵ سنورەکانی کالینینگراد .

رۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی سەربازی، بێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکات، زانیاریەکانی وەرگرتووە و بڵاویکردۆتەوە، دوو کەشتیەکە سێربۆخۆف و زیلینی دەچەنە ناو دەریای بەڵتیک و بەم زووانە دەبنە تیمێک و لەوێ دروست دەبن.

رووسیا لەگەڵ ئەورووپا لە دوای کێشەکانی ئۆکرانیا و جیاکردنەوەی نێوەدوورگەی قرم دەستی پێکردووە و رۆژبەرۆژ دەرکەوتەی زیاتر و پەرچەکرداری سەربازی لێدەکەوێتەوە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د