عه‌زیز وه‌یسى هونه‌رمه‌ندى میلیى كورد راى ده‌گه‌یه‌نێت، زۆرێك له‌و گۆرانییانه‌ى ده‌یانڵێت و به فۆلكلۆر ناو ده‌برێن، به‌رهه‌مى خۆیه‌تى. ئه‌و له دیدارێكى "وشه"دا باس له كار و به‌رهه‌م و ژیانى تایبه‌تى خۆى ده‌كات و وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیار ده‌داته‌وه.
پێشتر گۆرانیت له‌سه‌ر ریتمی مامناوه‌ند گوتووه و ئێسته‌یش ته‌واوی گۆرانییه‌كانت شاد و هه‌ڵپه‌ڕكێن، بۆچی له ریتمی مامناوه‌ند دوور كه‌وتیته‌وه؟
راسته سه‌ره‌تا به گۆرانیى ڕیتمى مامناوه‌ندم ده‌ستم پێ كرد و له‌گه‌ڵیشیدا گۆرانیى شاد و ڕیتمى خێرام ده‌گوت، به‌ڵام جه‌ماوه‌ره‌كه‌م به‌ڕیتمى شاده‌وه منیان له ئامێز گرت و زیاتر ڕیتمى شادیان ده‌وێ، سه‌ركه‌وتنى خۆم زیاتر له ڕیتى شاد و خێرادا ده‌بینم.
له كلیپه‌كانت زۆرتر كچی جوان ده‌خه‌یته ڕوو، هه‌ر بۆ خۆناسینه لای جه‌ماوه‌ر یان په‌یامێكی تری هه‌یه؟
نا، ئه‌گه‌ر به ناسین بێت جه‌ماوه‌ره‌كه‌م ده‌زانن عه‌زیز وه‌یسی كێیه، سوپاس بۆ خوا زۆر ناسراوم، به‌ڵام پێم وایه سه‌رده‌مى ئه‌وه تێپه‌ڕی له ته‌نیشت گوڵ و گژوگیاوه كلیپ بكه‌ین، ئێسته له سه‌ده‌ى 21داین و پێویسته كچ له كلیپه‌كان به‌شدارى هه‌بێت و كوڕیش رۆڵى خۆی ببینێ، خۆیشم به‌شدارى بكه‌م. پێم وایه ده‌بێت بینه‌ر ماندوو نه‌كه‌ین، بۆیه ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌نگم، كچى جوان و لۆكه‌یشنى جوان و كارى جوان نیشانى بینه‌ر بده‌م.
ده‌زانین ده‌نگت بۆ گۆرانیی هه‌ورامی خۆشه، كه‌چی نه‌مانبیستووه مه‌قام یان سیاچه‌مانه‌یه‌كی هه‌ورامی تۆمار بكه‌یت و بڵاوی بكه‌یته‌وه، بۆ؟
گۆرانیى هه‌ورامى ده‌زانم و باشیش شاره‌زام لێی، به‌ڵام كه به‌زمى سیاچه‌مانه ناڵێم، بۆ ئه‌وه‌یه پێم وایه هه‌م خۆی لێ ناده‌م له‌و به‌زم و ڕیتمه تایبه‌ته‌ى هه‌ورامان، هه‌م ته‌نانه‌ت هه‌ورامییه‌كانیش هه‌موویان ناتوانن سیاچه‌مانه بڵێن. كه‌سێك كه سیاچه‌مانه بڵێت به‌ته‌واوى، كاك عوسمان و كاك حه‌مه‌سێن كێمنه‌یی و كاك جه‌میل نه‌وسوودى و چه‌ند گۆرانیبێژێكى ترم سیاچه‌مانه به باشی و ته‌واوى ده‌ڵێن، به‌ڵام به‌لای خۆمه‌وه ئه‌وا جۆره‌كانى تر له گۆرانى هه‌ورامى وه‌ك ورده به‌زم و ده‌ره‌یی و به‌رزه‌چڕ و چه‌ندانى تر ده‌زانم و ده‌توانم بیانڵێم.
ده‌یان دیمانه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه میدیایییه جۆراوجۆره‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا كردووه، وه‌ڵامه‌كانت زۆربه‌یان له یه‌ك ناچن، په‌یامی هونه‌ر به‌گشتی و گۆرانی به‌تایبه‌تی له‌لای تۆ چییه؟ مه‌به‌ستم له په‌یامی تۆ له كوردستان و ئێرانیش جیاوازن، بۆچی؟
هونه‌رمه‌ند موڵكى به‌شێك یان ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نییه، تا بڵێم له ڕۆژهه‌ڵات په‌یامم ئه‌وه‌یه و له باشوور ئه‌وه‌یه و له ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یه و له باكور ئه‌وه‌یه، په‌یامى من گشتگیره و ناساندنى كولتوور و فه‌رهه‌نگ و هونه‌رى كورده.
نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانیی كوردی له‌سه‌ر ریتمی هه‌ڵپه‌ڕكێ، ته‌نیا نوێكردنه‌وه‌ی موزیكه‌كانه، یان تۆ چۆن نوێیان ده‌كه‌یته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری فۆلكلۆره‌كه‌ی بكه‌یت و گوێگری زۆری هه‌بێت؟
ته‌نیا گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كانم نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌نگی منیش ده‌نگێكى فۆلكلۆره، بۆیه هه‌ندێ جار ئاوازى خۆم ده‌ڵێم وا ده‌زانن فۆلكلۆره، جیاوازى گوتنى من ئه‌وه‌یه كه به ستایلى عه‌زیز وه‌یسی ده‌یانڵێمه‌وه، جوانكارییه‌ك و نوێگه‌رییه‌كى تێدا ده‌كه‌م و گۆڕانكارییه‌ك له گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان ده‌كه‌م چ له‌ڕێى ده‌نگى خۆمه‌وه چ له‌ڕێى موزیكێكى جوانه‌وه ده‌یانده‌م به گوێى جه‌ماوه‌ردا.
میلۆدیی نوێی گۆرانیی هه‌ڵپه‌ڕكێ ئه‌سته‌م نییه له كاتێكدا هه‌زاران میلۆدیی هه‌ڵپه‌ڕكێمان هه‌ن؟ واته چۆن میلۆدییه‌كی نوێی هه‌ڵپه‌ڕكێ دێته به‌رهه‌م؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ میلۆدى تازه به‌رهه‌م بێنین ده‌ستمان نه‌گیراوه، هونه‌رى كوردى زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌تایبه‌ت فۆلكلۆر، بۆ نموونه گۆرانییه‌كى هه‌ورامى ده‌توانى ده جۆر میلۆدیى جیاوازى بۆ دروست بكه‌یت. ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند به‌توانا و شاره‌زا بێت له هونه‌ره‌كه‌ى، ئه‌وا ئاسانه و كێشه‌ى نابێت له نه‌بوونى میلۆدى و كارى تازه یاخۆ دابه‌زینى جه‌ماوه‌ر، ڕاستى ئه‌گه‌ر به خۆهه‌ڵكێشان نه‌بێت بۆ خۆم له میلۆدیدا كێشه‌م نییه و هه‌میشه ده‌توانم میلۆدى نوێ پێشكه‌شی هونه‌ى كوردى و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م بكه‌م.
بۆچی كار له‌گه‌ڵ فارسه‌كان ده‌كه‌یت؟ له چه‌ند ساڵی دوایدا گۆرانییه‌كانت له كه‌ناڵه فارسه‌كانی ده‌ره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه؟
ده‌یان ساڵه كورد گوێ له هونه‌رمه‌ندانى فارس ده‌گرێت، من ویستم ئه‌و دیارده كۆتای پێ بێنم و فارسه‌كانیش گوێ بۆ هونه‌رى كورد بگرن و ئێمه‌ى كورد بناسن، بۆچی ته‌نیا كورد عه‌زیز وه‌یسی بناسن؟ بۆچی فارس و نه‌ته‌وه‌كانى تر نه‌یناسن؟ بۆ نموونه سێ ساڵه من گۆرانییه‌كانم له كه‌ناڵه فارسه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا له زۆربه‌ى زه‌ماوه‌ندى فارسه‌كان به‌شدار ده‌بم، ئه‌گه‌ر خۆیشم به‌شدارى نه‌كه‌م گۆرانییه‌كانم داده‌نێن و هه‌ڵپه‌ڕكێى پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه مایه‌ى شانازییه بۆ من كه زه‌ماوه‌ندى فارسه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌م. ده‌مه‌وێ خۆم و هونه‌رى كوردى به‌ته‌واوى دنیا بناسێنم، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بم له‌و هه‌نگاوه‌ى هه‌ڵمگرتووه.
جگه له كه‌ناڵه كوردییه‌كان، له چه‌ند كه‌ناڵى بیانى گۆرانییه‌كانت بڵاو بوونه‌ته‌وه، چۆن كلیپه‌كانت له كه‌ناڵه بیانییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه؟ چه‌ند پاره وه‌رده‌گریت له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى كلیپه‌كان؟
له هونه‌رمه‌نده كورده‌كان یه‌كه‌م كه‌س بووم ڕێكلامى یه‌كه‌م ئه‌لبوومم له كه‌ناڵی ڕۆتاناى عه‌ره‌بی بڵاو بووه‌وه، به سوپاسه‌وه له‌ڕێى "ناوه‌ندى ئارۆ"وه و له كه‌ناڵه فارسه‌كان زۆربه‌یان كلیپه‌كانم بڵاو بوونه‌ته‌وه، بۆ كه‌ناڵه ئینگلیزه‌كانیش ئاگادار نیم. هه‌رچى پێوه‌ندى به پاره‌وه هه‌بێت، هیچ ته‌له‌ڤزیۆنێك هه‌ڵناسێت پاره‌ت بداتێ و كلیپت په‌خش بكات، ته‌نانه‌ت له كه‌ناڵه كوردییه‌كان كه‌سێكت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر باشترین هونه‌رمه‌ندیش بیت، كلیپت بڵاو نابێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كان لیژنه‌ى هونه‌رییان هه‌یه بۆ لایه‌نه‌كانى لۆكه‌یشن و وێنه‌گرتن و موزیك و مۆنتاژی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه وه‌ریبگرن، من پاره ده‌ده‌م به كه‌ناڵه‌كان، بۆ نموونه هه‌زار و 500 دۆلار ده‌ده‌م به بڵاوبوونه‌وه‌ى كلیپێك له كه‌ناڵێكى وه‌ك (پی پێم سی) له به‌رامبه‌ر 240 جار بڵاو بوونه‌وه له شاشه‌دا، به‌ڵام من چه‌ند قاتى ئه‌و پاره‌یه له نیو سه‌عات زه‌ماوه‌ندێكى تاران به‌ده‌ست دێنم، دیاره هۆى ئه‌و زه‌ماوه‌نده زۆرانه‌م له تاران بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كلیپانه‌یه كه به‌و هۆیه‌وه من ده‌ناسن و با‌نگم ده‌كه‌ن.
كارى تازه‌ت هه‌یه؟
ئێسته گۆرانیم ئاماده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ كۆمپانیایه‌ك نییه ئه‌ركى بڵاوبوونه‌وه‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه ناچارم دانه دانه كلیپان بكه‌م و له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه. ئێسته گۆرانییه‌كى هه‌ورامیم كارى ده‌نگ و موزیكى كۆتای هاتووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كارى كلیپی ده‌كه‌م و دواتر ده‌یده‌م به كه‌ناڵه‌كان.
كۆتا كلیپم گۆرانیى "یادى جاران" بوو كه له‌م مانگه بڵاو بووه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى فارس (ئه‌سخه‌رى ئیمانى و داودى ئیمانى)، گۆرانییه‌كه به زمانى فارسی و كوردى بوو و كوردییه‌كه‌ش به شێوه‌زارى كه‌ڵهورى و سۆرانى بوو، كلیپێكی تازه‌شم ئێسته له قۆناغی مۆنتاژدایه و لۆكه‌یشنه‌كانى له سوید و بۆكان و كرماشان كارى وێنه‌گرتنم بۆ كردووه.
كاری خێرخوازیی ده‌كه‌یت، چۆن و له كوێ؟
كارى خێرخوازى باس بكه‌یت خێرى نامێنێت، پێم خۆش نییه زۆر باسی بكه‌م. كارى خێرخوازى سنوورى نییه، ئه‌وه خودا و خه‌ڵك ده‌زانن چیم كردووه، به‌ڵام ڕێزم بۆ پرسیاره‌كه‌ى ئێوه هه‌یه، راستى هه‌ندێ له‌و گوندانه‌ى دوورن له شاره‌دێیه‌كانه‌وه و ڕێگه‌یان نییه، من ئه‌ركى ناردنى دكتۆر و ڕێگه‌وبان و هه‌ندێ ئاسانكارى تر ده‌كه‌م بۆیان.
هونه‌ر چی پێ به‌خشیویت؟
ده‌یان ئه‌لبووم و سه‌دان گۆرانی و چه‌ندان ئاواز و هۆنراوه‌ى تایبه‌تى خۆمم هه‌یه، به‌ڵام به فۆلكلۆر ناسراون (به‌پێكه‌نینه‌وه)، خۆشه‌ویستى جه‌ماوه‌ره‌كه‌م له ڕووى واتاییه‌وه، له ڕووى داراییشه‌وه سوپاس بۆ خوا نیشته‌جێی شارى جوانڕۆم، له تاران و له كرماشان و له ڕامسه‌ر له باكورى ئێران خانووم هه‌یه و له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌م ده‌ژیم.
شه‌فیق بانى شارى