پیكێ: ئەم یاریزانە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕە
گیرارد پیكێی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی راگەیاند، بۆ ئەمساڵ جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕە وەك باشترین یاریزانی 2017ی جیهان.
پیكێ راشی گەیاند كە پێی وانییە لە یاریی كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و یۆڤانتۆس گۆڵی زۆر تۆمار بكرێ كە بڕیارە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو لەنێو یاریگەی شاری كاردیف بەڕێوە بچێت.
پیكێ لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا هەروەها رایگەیاند: یاریی كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان دوو یانەی بەهێزە و گەورە دەبێت، پێشموایە یانەی یۆڤانتۆس ئاستێكی شایستە پێشكەش دەكات چونكە چەندان ئەستێرەی لە ریزی یانەكەدا یاریی دەكەن لەوانەش بوفۆن كە شایستە ئەمساڵ خەڵاتی باڵۆن دۆڕ بباتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە چاوەڕوان ناكات لە یارییەكەدا گۆڵێكی زۆر تۆمار بكرێت بەهۆی هەستیاری یارییەكەوە، هیواشی خواست كە بیبینێ هاوڕێكەی دانی ئەلڤێس جامی خولەكە بەرز بكاتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم