كارمه‌ندێكی میكانیكیی ئه‌مه‌ریكی، تۆمه‌تبار كرا به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 16 ساڵ.
جێسیكا گالیۆن كچێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵی خه‌ڵكی ویلایه‌تی "تینیسی"ی ئه‌مه‌ریكییه، تۆمه‌تباره به‌وه‌ی قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 16 ساڵی په‌لكێش كردووه‌ته ناو پۆله‌كه‌ی و ده‌ستدرێژیی سێكسی لێ كردووه، كچه‌كه خۆی كارمه‌ندی چاككردنه‌وه‌یه له‌و قوتابخانه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی "ئیندبندت" بڵاوی كرده‌وه، له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئه‌و ڕووداوه له قوتابخانه‌ی "رۆن كاونتی" بووه، به‌ڵام پۆلیس بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی دۆسیه‌كه چووه‌ته دادگا و له‌لایه‌ن دایك و باوكی كوڕه‌كه‌وه، چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووی بۆ نووسراوه.
دایك و باوكی كوڕه‌كه ده‌ڵێن، منداڵه‌كه‌مان نه‌یویستووه ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، كچه‌كه زۆری لێ كردووه و ناچاری كردووه تا سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات.