مێژوونووسانی پسپۆڕ له دۆزینه‌وه‌ی كۆدی شارستانیهتییهكانی پێشوو، ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌یان دۆزییه‌وه كه له تابلۆكه‌ی دایكی دا ڤینشیدا هه‌یه و هونه‌رمه‌نده ئیتاڵییه‌كه له سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری دروستی كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كاترینا دی مایۆ لیبی كه ده‌كاته دایكی دا ڤینشی، به‌پێی ئه‌و تابلۆیه‌ی بۆی دروست كردووه، ئاشكرا بووه له ماڵێكی هه‌ژار له كێڵگه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نه‌نكی ژیاوه، ماڵه‌كه یه‌ك میل له شاری "ڤینشی" دووره و كوڕه‌كه‌ی (لیوناردۆ دا ڤینشی) كه ته‌مه‌نی ده‌كاته 15 ساڵ، له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی بۆ شار.
پرۆفیسۆر مارتین كیمپ مامۆستا له به‌شی مێژووی هونه‌ر له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی ده‌ڵێ، دایكی دا ڤینشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ز له پارێزه‌رێك ده‌كات به ناوی سیر پیێرۆ دا ڤینشی و ته‌مه‌نی 25 ساڵ بووه، ناوچه‌كه‌ی خۆیان جێ ده‌هێڵێ و پێكه‌وه ده‌ڕۆن بۆ فلۆره‌نسا و لیوناردۆ له ماڵی ئه‌وان گۆش ده‌بێ.
دواتر ئه‌و كوڕه جێی ده‌هێڵێ و شوو به پیاوێكی هه‌ژار ده‌كات به ناوی ئه‌نتۆنیۆ دی پیێرۆ بوتی و پێكه‌وه ژیانێكی هه‌ژارانه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كوڕێك و چوار كچیشیان ده‌بێ، به‌ڵام له‌و كاتانه‌دا لیوناردۆ دا ڤینشی دایكی به‌جێ هێشتووه.
دوای 40 ساڵ، كاترینای دایكی دا ڤینشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای كوڕه‌كه‌ی و پێكه‌وه له شاری میلان ده‌ژین تا ئه‌و كاته‌ی دایكی ده‌مرێ.