ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان راى گه‌یاند، وه‌ڵامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ته‌واوى نه‌خشه ڕێگه‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌رێنییه و هه‌نگاوى داهاتوومان دیارى ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى ئایار/ مایۆ، نه‌سروڵا سورچى ئه‌ندامى سه‌ركرایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتییه‌وه وه‌رمان گرتووه، پارتى وه‌ڵامى نه‌خشه ڕێگه‌كه‌ى یه‌كێتى داوه‌ته‌وه و بۆچوونى له‌سه‌ر ته‌واوى نه‌خشه ڕێگه‌كه ئه‌رێنییه.
زیاتر گوتى، تا ئێسته ته‌نیا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه و له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆ ده‌بێته‌وه و زانیارى زیاتر گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌نگاوى داهاتوو دیارى ده‌كه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى گوتى، بێگومان ده‌بێت گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
سورچى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى دا، نه‌خشه ڕێگه‌كه‌ى یه‌كێتى له هه‌شت خاڵ پێك هاتبوو كه ئاراسته‌ى پارتى كرا و پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌خۆ گرتووه.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان رۆژى 23ى نیسانى 2017 به‌رێوه چوو كه یه‌كێتى نه‌خشه ڕێگه‌ى خۆى ئاراسته كرد.