وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى راى گه‌یاندووه، ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌م به‌رواری 24-25/5/2017، مووچه‌ی مانگی سێى ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگای مین دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه بێت تا رۆژى 31ى ئایار/ مایۆ مووچه به‌ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگه و وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت.