رۆجەر مۆر "جیمس بۆند" كۆچی دوایی كرد

:: PM:10:06:23/05/2017 ‌

ماڵباتی ئەكتەری بریتانی رۆجەر مۆر، پاڵەوانی فیلمەكانی جیمس بۆند، رایانگەیاند كە ئەمڕۆ سێشەممە ناوبراو بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.

كوڕ و ماڵباتی ناوبراو، لە تویتەرەوە رایانگەیاند: بە دڵێكی خەمبارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی سێر – رۆجەر مۆر رادەگەیەنین، كە دوای ماوەیەكی كەم لە تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە، ئەمڕۆ سێشەممە لە سویسرا كۆچی دوایی كرد.

لەو فیلمانەدا، ناوبراو رۆڵی كرێگرتەی نهێنیی بریتانیای دەبینی و لە ماوەی 12 ساڵدا لە 7 فیلمی جیمس بۆنددا رۆڵی گێرا.

دەیان هونەرمەند و كەسایەتی و كاراكتەری هونەری و گۆرانیبێژان، بەو بۆنەیەوە پرسەیان ئاراستەی ماڵباتەكەی كردووە و خەمباریی خۆیان بۆ كۆچی دوایی پاڵەوانی فیلمەكانی جیسم بۆند راگەیاند. لەوانەیە راسل كرۆ و میا فرۆ و رێكخراوی یونسێف، كە ناوبراو نوێنەری بوو بۆ كاری چاكە.

ناوبراو لە ساڵی 1962ـدا ناووبانگی پەیدا كرد، كاتێك رۆڵی قەدیسی گێڕا، لە زنجیرەیەكی تەلەڤزیۆنی بەناووبانگ، كە هەمان ناوی هەڵگرتبوو. لە 1973ـدا رۆڵی كرێگرتەی بریتانی لەو فیلمانەدا گێڕا و بە كۆی گشتی ئەو كارانە 14 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی كۆ كردووەتەوە، كە یەكسانە بە 22 ملیۆن دۆلار.

سەرچاوە/ رۆیتەرز.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د