ڤیدیۆ.. منداڵێك بە موعجیزە رزگار كرا

:: PM:10:15:23/05/2017 ‌


رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بریتانی، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت منداڵێك دەكەوێتە بەر هەڵمەت و پەلاماری شێرێكی دەریایی، بەڵام كەسێك خۆی گیانفیدا دەكات و لە دەمی شێرەكە دەریدەهێنێت و رزگاری دەكات.

لەو رووداوە ترسناكەدا، كە لە ناوچەی ریچمۆند بی سی لە كەنەدا رووی داوە، لە كەنار دەریایەكدا، چەند گەشتیارێك كاتی پشوو و ئاسوودەییان بەسەر دەبرد و یارییان لەگەڵ شێری دەریایی دەكرد، لە كاتێكدا یەكێك لە منداڵەكان، كە هیی ماڵباتێكی ئاسیایی بوو، لەسەر سەكۆیەكی بچووكی كەنار دەریاكە دادەنیشێت، شێرە دەریاییەكە زۆر بە خێرایی بازی بۆ دەدات وهەڵمەتی بۆ دەبات و بە قەق و كەڵبەكانی رایدەكێشێتە نێو ئاوەكە و دەیەوێت بیباتە قووڵایی ئاوەكەوە، بەڵام كەسێك یەكسەر خۆی فڕی دەداتە نێو دەریاكەوە و كچە منداڵەكە رزگار دەكات.

پێش ئەو پێشهاتە، هەموو میوانان و گەشتیاران، خەریكی پێكەنین و دەربڕینی خۆشحاڵی بوون بە بازدانی شێرەكە لە نێو ئاودا، بەڵام هەر ئەو شێرەی كە مایەی پێكەنینیان بوو، پێكەنینەكەی لێ كردن بە هاتوهاوار و خەمێكی قووڵی كاتی.

ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن گەنجێكەوە تۆمار كراوە، كە ناوی مایكڵ ڤۆگۆرا بووە و لە شاری فانكۆفەری كەنەدا دەژی، ئەو بۆ دەیڵی مەیڵ دەڵێ: من لە سەكۆیەكی نزیك ئاوەكە دانیشتبووم، بینیم كە شێرەكە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر سەری دەردەهێنا و دەیبردە ژوورەوە، مۆبایلەكەم دەرهێنا و دەستم بە وێنەگرتن كرد، شێرەكە سەرنجی خەڵكی ئەو شوێنەی بۆ خۆی ڕاكێشا، ئەو منداڵەیش كە لەگەڵ ماڵباتەكەی بوو، دەستی بە خواردندان بە باڵندەكان كرد، كە شێرەكە بازی دا بۆ رفاندنی منداڵەكە، باوكی بە هاوكاری چەند كەسێك منداڵەكەیان رزگار كرد و دواتر ماڵباتەكە ئەو شوێنەیان جێ هێشت.
شێری دەریا، ئاژەڵێكی دەریاییە و شێوەی لە دۆلفین دەچێت.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د