مانچستەر سیتی بەفەرمی داوای سانچێزی كردووە

:: AM:09:45:24/05/2017 ‌

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد كە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەفەرمی داوایەكی پێشكەش بە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی كردووە بۆ كڕینی ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی.

یانەی ئارسناڵ تا ئێستا نەیتوانیوە سانچێز رازی بكات بۆ ئەوەی گرێبەستەكەیان لەگەڵ نوێ بكاتەوە، بەمەش رەنگە ئەو هێرشبەرە بۆ وەرزی داهاتوو ریزی یانەكە جێبێڵێ.

گرێبەستەكەی سانچێز لەگەڵ یانەی ئارسناڵ ساڵێكی ماوە، تا ئێستاش چەندان گەورە یانەی ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدان رازی بكەن بۆ ئەوەی روو لە یانەكەیان بكات لەوانەش چێڵسی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.

رۆژنامە ئینگلیزییەكان بڵاویان كردەوە: سانچێز تا ئێستا بەفەرمی دوو دەستەوارەی پێگەیشتووە، یەكێكیان لە یانەی بایرن میونشن بووە و ئەویش تریش لەلایەن پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بووە.

سانچێز ئارەزوو دەكات بۆ وەرزی داهاتوو هەر لە خولی نایابی ئینگلیزی بمێنێتەوە، بۆیە رەنگە رازی بێت بچێتە ریزی یانەی مانچستەر سیتییەوە.

رۆژنامەكان بڵاویان كردەوە كە دەستەوارەكەی گواردیۆلا بۆ سانچێز برێتی بووە لە 50 ملیۆن پاوەن، بەڵام تا ئێستا یانەی ئارسناڵ وەڵامی نەداوەتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م