ئەحلام دیارییەكی گرانبەهای بۆ چوو

:: AM:10:11:24/05/2017 ‌

گۆرانیبێژی ئیماراتی ئەحلام، دیارییەكی گرانبەهای لە هاوسەرەكەیەوە بۆ چوو، ئەوەیش بە بۆنەی یادی هاوسەرگیرییانەوە بوو.

ئەحلام لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، دیارییەكی گرانبەها و ناوازەی خستە روو كە لە موبارەك هاجەریی هاوسەرییەوە بۆی چووبوو.

هاوكات لە ئەپڵیكەیشنی سناپ چاتەوە، ڤیدیۆی ساتەوەختی كردنەوەی دیارییەكەی بڵاو كردەوە كە كاتژمێرێكی لە ئەڵماس دروستكراوە.

ئەحلام بەو دیارییە شۆك و واقوڕماو بوو و گوتی: واو، ئەمە چییە ئەی خۆشەویستی.

وەڵامی هاوسەرەكیشی دایەوە و گوتی: هیچم بۆ ئەمە نییە و هیچ كۆمێنتم نییە و هیچ وەڵامێكم نییە.
دواتر ئەحلام ئەو كاتژمێرە ئەڵماسییەی لە دەستی كرد كە لەگەڵ ئێكسسوارێكی تر (دەستبەند) كە تاخمی ئەو كاتژمێرە بوو، شێوەیەكی زۆر جوان و ناوازەی هەیە و بە هەردوو پارچەكە، دیمەنێكی زۆر جوانیان پیشان دا.

سەرچاوە/ شاشە نیوز



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د