دكتۆر خالید زه‌عاق زانای بواری ئه‌ستێره‌ناسیی سعوودی، ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌م ساڵ ناتوانرێ له شه‌وی 29ی شه‌عبان مانگ ببینرێ، بۆیه مانگ ته‌واو ده‌كرێ و ڕۆژی دواتر ده‌بێته ڕه‌مه‌زان.
ڕۆژی هه‌ینی 26ی ئایار/ مایۆ، به‌پێی پێشبینییه‌كانی ئه‌م فه‌له‌كناسه ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبان ده‌بێت، چونكه مانگه‌كه 30 ڕۆژ ده‌بێ و ڕۆژی دواتر 27ی ئایار/ مایۆ كه ده‌كاته ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو، ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان.
زه‌قاق كه له ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر زانیارییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ چوار هه‌ینی له‌خۆ ده‌گرێ و 29 ڕۆژ ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، دوایین نۆ ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ درێژترین ڕۆژی ساڵ ده‌بن، بۆیه كاتێكی زۆر مسوڵمانان به‌ڕۆژوو ده‌بن و ماندووبوونێكی زۆرتر ده‌بینن، چونكه ئه‌مساڵ ده‌بێته یه‌كێك له گه‌رمترین ساڵه‌كان به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دكتۆر خالید زه‌عاق هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ زووترین بانگی به‌یانی و دره‌نگترین بانگی ئێواره له ساڵدا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
مانگی كۆچی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به بینینی مانگه‌وه و هه‌میشه كۆتای مانگه‌كان و سه‌ره‌تای مانگه‌كان مانگ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به چاو نابینرێت، بۆیه پێویسته هه‌موو مانگێك سه‌یر بكرێت بۆ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، ئه‌گه‌ر بێت و 29ی مانگی "شه‌عبان" كه پێش ڕه‌مه‌زانه مانگ دیار بوو، ئه‌وا ڕۆژی دوایی ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر مانگیش دیار نه‌بوو، ئه‌وا مانگه‌كه به 30 هه‌ژمار ده‌كرێ و ڕۆژی دواتر ده‌بێته مانگی ڕه‌مه‌زان، چونكه مانگی كۆچی هه‌میشه یان 29 یان 30 ڕۆژه.
ساڵانه بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان و كۆتاكه‌ی، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وان، مسوڵمانان پابه‌ند ده‌بن به‌و په‌رستشانه‌ی له مانگه‌كه‌دا هه‌یه.
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان، چواره‌م ئه‌ركی سه‌ر هه‌ر مسوڵمانێكه به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له ئاینی ئیسلامدا هاتوون، پێویسته له بانگی به‌یانی تا بانگی ئێواره به‌ڕۆژوو ببن كه بریتییه له خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و لادراوانه‌ی له ئیسلامدا قه‌ده‌غه كراون.