نێچیرڤان بارزانی له گوتارێكدا ڕای گه‌یاند كه كاتی ئه‌وه هاتووه بایه‌خ بە بنیادی نه‌ته‌وه بدرێ، به‌ڵام گرنگیشه بایه‌خ به بنیادنانی پێوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا بدرێ و وه‌ك كرێچی نه‌بین له‌گەڵیاندا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریی له كۆنفرانسی زانستیی زانكۆی كوردستان كرد و تێیدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی، سەربەخۆیی هەموومان کۆ دەکاتەوە و بە درێژایی مێژوو، هێنده‌ی ئێسته دەرفەت بۆ کوردستان نەڕەخساوە، ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌رییه‌كی جادوویی نابێت، بەڵام رێگەیەکە بەرەو چارەسەر.
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماژەی دا، بنیادنانی پێوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا، باشترە لە بوونی پێوەندییەک کە لە پێوەندیی کرێچی و خاوەن ماڵ دەچێت، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه بنیادی نه‌ته‌وه بنێین.
پێشتر له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه رای گەیاندبو، به‌غدا چی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه؟ به‌رامبه‌ر به كورد چی كردووه؟ به‌رامبه‌ر به سوننه چی كردووه؟ پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق. ئێمه هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق، به‌ڵكو ئه‌و سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ی كه له به‌غدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق. گه‌ر ئه‌و بابەتانە به رژدی وه‌رنه‌گیرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، به بڕوای من عێراق له مه‌ترسیدایه.
نێچیرڤان بارزانی له گوتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا، باسی له سیسته‌می بایۆمته‌ری مووچە كرد كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به یه‌كێك له‌و چاكسازییانه هه‌ژماری كرد كه له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كاریان له‌سه‌ر كردووه و به ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن.
كۆنفڕانسه‌كه له ژێر ناوی "بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ـه و چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێ.