مانچستەر یونایتد ئەمڕۆ بەدوای مێژوویەكی نوێدا دەگەڕێ

:: AM:11:04:24/05/2017 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەمڕۆ چوارشەم لە یاریی كۆتای خولی یانەكانی ئەوروپا لە شاری ستۆكهۆڵمی سوێد رووبەڕووی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی دەبێتەوە.

جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی ئامانجی ئەوەیە لەو یارییەدا سەركەوتن پێشكەش بە هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتد بكات بۆ ئەوەی مێژوویەكی نوێ لەگەڵ یانەكەدا بنووسێتەوە.

ئەگەر یانەی مانچستەر یونایتد لەو یارییەدا سەركەوتن بەدەست بێنێ، دەبێتە پێنجەم یانە لە مێژوودا هەرسێ ناسناوی خولە گەورەكانی ئەوروپای بردبێتەوە.

مانچستەر یونایتد پێشتر ناسناوەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی یانە پاڵەوانەكانی بردووەتەوە و ئەمڕۆش ئامانجییەتی خولی ئەوروپاش بباتەوە.

ئەگەر یانەكە ئەمڕۆ لە ئامانجەكەی سەركەوتووبێت، ئەوا دەبێتە پێنجەم یانە هەرسێ خولە گەورەكانی ئەوروپای بردبێتەوە دوای یانەكانی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی، بایرن میونشنی ئەڵمانی، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م