پێكهاتەی یانەی مانچستەر بۆ یاریی كۆتای خولی ئەوروپا

:: AM:11:44:24/05/2017 ‌

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئینگلیزی پێكهاتەی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریی كۆتای خولی ئەوروپا لە شاری ستۆكهۆڵمی سوێد رووبەڕووی یانەی ئەیاكس دەبێتەوە.

تۆڕی هەواڵی (هۆ سكۆرد) پێكهاتەی تیپەكەی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بەمشێوەی خوارەوە خستەڕوو:-

گۆڵپارێز: سێرجیۆ رۆمێرۆ

هێڵی بەرگری: دالی بلێند، فێڵ جۆنز، ئەنتۆنیۆ ڤالێنسیا و ماتۆ دارمیان

هێڵی ناوەڕاست: مایكل كاریك، ئەندێر هێرێرا و پۆڵ پۆگبا

هێڵی هێرشبەر: هێنریك موختاریان، خیسێ لینگارد و كاركۆس راشفۆرد

جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد هەموو هەوڵێك دەدات لە یارییەكەی ئەمڕۆدا سەركەوتن بەدەستبێنێ بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو تیپەكەی بەشداریی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م