دیبالا بەڵێنێكی گەورەی بە میسی داوە
رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە پاولۆ دیبالای هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەگەڵ هاونیشتمانەكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە قسەی كردووە و بەڵێنێ پێداوە كە نەچێتە یانە ركابەرەكەیانەوە.
رۆژنامەی (دۆن باڵۆن) بڵاوی كردەوە: دیبالا بەڵێنی بە میسی داوە هەرگیز پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ركابەرییانەوە نەكات.
یانەی ریال مەدرید گرێبەستكردنی لەگەڵ دیبالا كردووەتە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی، بەڵام ئەو هێرشبەرە تەمەن 23 ساڵییە پێیوایە هێشتا كاتێكی زۆری لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی گەشەی زیاتر بكات و هەر لەبەر ئەمەشە بڕیاری مانەوەی لە ئیتاڵیا داوە.
رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە دیبالا پەیامێكی بۆ یانەی ریال مەدرید ناردووە و تێیدا روونی كردووەتەوە كە ناتوانێ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پەیوەندییان پێوە بكات و جەختیشی كردووەتەوە كە ماوەیەكی كەمە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس نوێ كردووەتەوە.
دیبالا هەروەها بەڵێنی بە میسی داوە هەموو هەوڵێكی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس لە یاریی كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شكست بە یانەی ریال مەدرید بێنێ و ناسناوەكە بەدەست بێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم