ژنێك كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی هۆڵی ئارینای كردووه له شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا، ئاشكرای ده‌كات كه هۆكاره‌كه‌ی پاسه‌وانان بوون.
داون وادی كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی بۆ ئاهه‌نگی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی ئه‌رینا گراندی چووبوو، گله‌یی له پاسه‌وانان و چاودێرانی باری ته‌ناهیی ئاهه‌نگه‌كه كرد و ده‌ڵێ، كاتێك چووینه هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پشكنینمان بۆ نه‌كرا و سه‌یری جانتاكانیشمان نه‌كرا، به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك چووینه ژووره‌وه، هه‌ر ئه‌وكات ئه‌وه بۆ من جێی سه‌رسوڕمان بوو.
ئه‌و خانمه ده‌ڵێ، چونكه له‌و هه‌ڵوێسته ده‌ترسام، به گومانه‌وه ته‌ماشای ئاماده‌بووانم ده‌كرد، ژنێك له ته‌نیشتمان دانیشت به ته‌واوی گومانم لێ كردبوو، جانتایه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، زوو زووش ده‌جووڵا، سه‌یری ئه‌و شوێنه‌ی ده‌كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ كرا.
زیاتر گوتی، هه‌ر ئه‌و ژنه پێش خوله‌كێك یان دوو خوله‌ك له ته‌قینه‌وه‌كه له‌وێ نه‌ما و شوێنه‌كه‌ی خۆی چۆڵ كرد.
به‌ره‌به‌یانی شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌م، له یاریگه‌ی مانچسته‌ر ئه‌رینا له شاری مانچسته‌ر، له‌دوای كۆتاهاتنی ئاهه‌نگی گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكی، دوو ته‌قینه‌وه روویان دا و له ئاكامدا نزیكی 80 قوربانی لێ كه‌وته‌وه و 22یان گیانی له ده‌ست دا، دواتر پۆلیسی به‌ریتانیا گوتی كه‌سێك به ناوی سه‌لمان عوبێدی كه له‌دایكبووی ساڵی 1994ـه و دایك و باوكی لیبین.