له دیمه‌نێكی ڕۆمانسی و تراژیدیدا له یه‌كێك له ژووره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی "سپرینگ هێڵ پرۆشدیڵ"ی به‌ریتانی، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ نه‌خۆشێكی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ڕێك خرا كه ئاواتی بوو پێش ئه‌وه‌ی بمرێ، ئه‌و كچه‌ی خۆشی ده‌وێ شووی پێ بكات.
رای كیرشاو پیاوێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵه، به‌ده‌ست نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌وه ده‌ناڵێت، پێش ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و دۆخه بێت، خه‌ریكی پلانی دانانی ڕۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بوو له‌گه‌ڵ تراسی برۆكس كه كچێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵه، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌موو پلانێكی تێك دان، دوای ئه‌وه‌ی پزیشك له مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ پێی گوت شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.
شێرپه‌نجه‌كه‌ی كیرشاو له دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداره، پزیشكه‌كان چه‌ند ڕۆژێكیان بۆ دیاری كردبوو پێش ئه‌وه‌ی گیانی له ده‌ست بدات، بۆیه ویستی دوا ئاواتی ژیانی بهێنێته دی و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات، تراسی به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به خۆشه‌ویستی و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه، داواكه‌ی قبووڵ كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌ی نێوانیان، ژووره‌كه پڕ كرا له گوڵ و جوانترین به‌رگی بووك و زاواشیان بۆ ڕازاندنه‌وه و ئه‌گه‌رچی دیمه‌نه‌كان تراژیدین، به‌ڵام هه‌وڵیان دا بۆ ساتێكیش بێت دۆخێكی خۆشه‌ویستی و شادیان بۆ دروست بكه‌ن.