یاریدەرەكەی ئێنریكی دەبێتە راهێنەری ئەم یانەیە
خوان كارلۆس ئۆنزۆی یاریدەری لویس ئێنریكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەیەكی خولی ئیسپانیا وەردەگرێ.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە: ئۆنزۆی تاڕادەیەكی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی یانەی سێلتا فیگۆ نزیك بووەتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەكە بكات.
ئۆنزۆی یەكێك بوو لە پاڵێوراوانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە لە شوێنی ئێنریكی لە وەرزی داهاتوودا، بەڵام بەرپرسانی یانەكە لە رێككەوتن لەگەڵ ئێرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی ئەتلەتیك بیلباو نزیك بووەنەتەوە.
ئێدواردۆ پێرێزۆی راهێنەری ئەرجەنتینی هەفتەی رابردوو بەفەرمی دەستی لە ئەركی راهێنەرایەتیی یانەی سێلتا فیگۆ هەڵگرتبوو و چاوەڕوانیش دەكرێ بۆ وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەی سڤیلییە لە شوێنی سامپاولی كە نزیكە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەربگرێ.
یانەی سێلتا فیگۆ لەسەر دەستی پێرێزۆ لەم وەرزەدا ئاستێكی ناوازەی لە خولی ئیسپانیا پێشكەش كرد و لە پلەی 13مین یانەكان گیرسایەوە، یانەكە هەروەها بۆ دووەمساڵ لەسەریەك گەیشتە قۆناغی پێش كۆتای خولی ئەوروپا و هەروەها دووجاریش گەیشتە یاریی پێش كۆتای جامی شای ئیسپانیا.
وشە -
ئامانج ئهكرهم